ئاسایشی قه‌ڵادزێ نه‌یهێشت یادی شه‌هیدانی پاریس بكرێته‌وه
ئاسایشی شارۆچكه‌ی قەڵادزێی باشووری كوردستان ڕێگری لە مه‌ڕاسیمی ساڵیادی شەهیدانی كۆمه‌ڵكوژیی پاریس كرد و دوو چالاکی دەستگیر کرد.
ئاسایشی شارۆچكه‌ی قەڵادزێی باشووری كوردستان ڕێگری لە مه‌ڕاسیمی ساڵیادی شەهیدانی كۆمه‌ڵكوژیی پاریس كرد و دوو چالاکی دەستگیر کرد.
ئەمڕۆ کاتژمێر ٢ی پاشنیوه‌ڕۆ هاوڵاتیانی شارۆچکەی قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپه‌ڕین لە باخی گشتیی شارۆچکەکە کۆبوونەوە بەمەبەستی یادکردنەوەی شەهیدانی كۆمه‌ڵكوژیی ٩ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٣ی پاریس؛ ساكینه جانسز، فیدان دۆغان و له‌یلا شایله‌مه‌ز، بەڵام لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە ڕێگرییان لێ کرا.
به گوێره‌ی هه‌واڵی «ڕۆژ نیووز» هێزەکانی ئاسایشی قه‌ڵادزێ پەلاماری ئامادەبوانی مه‌ڕاسیمه‌كه‌یان داوه و دوو چالاکیان دەستگیر کردووه، هەروەها وێنه‌ی شەهیدانیان دڕاندووه. هاوكات ئاسایش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر په‌یامنێری ڕۆژ نیووز محەمەد حەسەن و بۆ ماوەیەک دەستیان بەسەر کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکانیدا گرتووه و پاش سڕینەوەی ڤیدیۆ و وێنەکانی دەستپێکی مەراسیمەکە، کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکانی ڕاده‌ستكراوه‌ته‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێش ئاسایشی گه‌رمیان له شارۆچكه‌ی ڕزگاری هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ئه‌كادیمیای شه‌هید گیڤارا گه‌رمیانی و دایانخست، ٩ ئه‌ندامی ئه‌كادیمیاكه‌شیان ده‌ستگیر كرد.
s.m