ئاسایشی پارتی ڕێگە نادات پەنابەرانی مەخموور سەردانی هەولێربەکن

ئاساێشی پارتی دوای ڕووداوەکەی هەولیر، ڕێگە نادات کرێکاران، نەخۆشان و هاوڵاتیانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی- مەخمور بچنە هەولێر.

دوای ئەوەی ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە شاندێکی کۆنسوڵخانەی دەوڵەتی تورک لە هەولێر لە خواردنگەیەک درانەبەر دەستڕێژی گولـلە و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، ڕێگاکانی هەولێر- کەرکوک، هەولێر- سلێمانی و هەولێر- مەخمور داخران و دوای ماوەیەکی کورت هەموو ڕێگاکان جگە لە ڕێگای هەولێر-مەخمور کرانەوە.

ڕێگای مەخموریش کرایەوە، بەڵام ئاسایشی پارتی لە ١٧ی ئەم مانگەوە ڕێگە نادات هیچ کرێکار، نەخۆش یان هاوڵاتییەک لە کامپی مەخمورەوە بڕواتە هەولێر، ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژانە سەدان کرێکار بۆ کارکردن ڕوو لە هەولیر دەکەن و دەیان نەخۆش بەهۆی نەبوونی دەرفەتی پزیشکی ناچارن بچنە هەولێر.

ئاسایشی پارتی بێ ئەوەی تا ئێستا هۆکارێک بۆ ئەو کارە ئاشکرا بکات، نەیهێشتووە خەڵکی کامپەکە بچنە هەولێر.

جێگەی ئاماژەیە کە نیوەشەوی ڕابردوو کاتژمێر ١٢:١٠ خولەک، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک هێرشیان کردە سەر خەڵکی مەخمور، لە ئەنجامدا دوو کەسی مەدەنی بریندار بوون.