ئامەد ٢٢رۆژە بەرخۆدان دەکات؛ ئێمە سەردەکەوین

بەرخۆدانی ئامەد لەدژی دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپە لەشاری ئامەد لەڕۆژی ٢٢هەمینی خۆیدایە.

چالاکی دانیشتن لە شەقامی لێسە لە ڕۆژی ٢٢ هەمینی خۆیدایە. سەلجوق مزارکلێ هاوشارەوانی شارەوانی ئامەد لەلایەن گەلەوە بە دروشمی شارەوان سەلجوق ئیرادەی ئێمەیە پێشوازیی لێکرا.

لەکاتی خوێندنەوەی بەیاننامەکەدا پانکارتی" دەستێوەردانی ئیرادەی ئێمە مەکەن" بەرزکرایەوە. هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد خولیا ئالوکمەن قسەیکرد و دەستنیشانیکرد کە کورد بۆ سەرفەرازی تێکۆشان دەکات. ئالوکمەن وتی، " هەمووکەس باش بزانن کە ئەم تێکۆشانە بەردەوام دەبێت."

لە سەرناوی ئەوپارتانەی کە لە ناو هاوپەیمانیدا بوون لەگەل هەدەپەدا عەبدوڵا بوزکووش قسەیکرد و ئەوەی خستەڕوو کە قەیومەکان هێرشە لەدژی چاند و زمانی کوردان و وتی، " تێکۆشانی ئێمە بەردەوام دەکات."

مزارکلێ: ئێمە بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین"

سەڵجوق مزارک؛ێ هاوشارەوانی ئامەد وتی، " ئەوبڕیارە نەتەنیا کودەتایەکی سیاسییە،بەڵکوو لەوەش خراپترە. دەستدرێژی کردووەتە سەرئیرادەی گەلێک. سولێمان سولوو بۆ دانانی قەیومەکان دەڵێت' قەیوم نییە بەڵکوو سەرۆک وەکیلە'. کاتێک من چووم بۆ کارێکی تایبەت لەشوێنی خۆمدا وەکیلم دانەنا.مەجلیسی شارەوانیش ئەو کەسەیان هەڵنەبژاردووە. ئەو کەسە قەیومە و ناتوانێت ناوێکی تری لێبکرێت."

شارەوانی ئامەد بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی یەڵمازگونای دەرهێنەری بەناوبانگی کورد وتی، " ئێمە بەسەردەکەوین."

چالاکییەکە بە دروشم کۆتایی پێهات.

ک-ش