ئۆپراسیۆنەکانى سوپاى تورکیا لە گابار، جودی، بەستا و کاتۆ بەرفراوان کران

ئۆپراسیۆنەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە گابار، جودی، بەستا و کاتۆی ژیرکا لە پارێزگاى شرنەخ بەرفراوان کران و بەردەوامییان هەیە. سوپاى تورکیا لە چەندین ناوچە ئاگری بەرداوەتە دارستانەکان.

لە ناوەندی شرنەخ، ناوچەى سلۆپی، باسان، قلەبان و ئەلکێى شرنەخ و سەدان ناوچەى تر، کە کرابوون بە "ناوچەى ئەمنیى تایبەت" و هاتوچۆ لە هاووڵاتییان قەدەغەکرابوو، ئۆپراسیۆنەکانى سوپای تورکیاى داگیرکەر لەو ناوچانەدا بەردەوامیى هەیە. لە هەندێک شوین و ناوچەدا شەڕ ڕوودەدات. جموجوڵى کۆپتەرەکان هەر ٢٤ کاتژمێری شەو و رۆژ بەردەوامە. سەدان سەرباز و چەندین جەردەوان بەشدارى ئۆپراسیۆنەکان بوون.

بەهۆى تۆپبارانکردن و هاوەنبارانکردنى سوپاى تورکیاوە چەندین دارستان و لەوەڕگە و پاوان ئاگریان تێبەربووە. ئۆپراسیۆنی هیزە داگیرکەرەکان بە قورسی و بەرفراوانى لە کاتۆ ژیرکا، بەستا، گابار و جودی بەردەوامییان هەیە.

ئۆپراسیۆنەکەش لە هەرێمى بەستا بە بەرفراونى بەردەوامیى هەیە. فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ناوچەکە بۆردومان دەکەن و بە بەرەدەوامی سەربازى تر رەوانەى ئەو ناوچانە دەکرێن.

ئاماژە بەوە دەکرێت، سوپاى تورکیاى داگیرکەر بارەگاى نوێی سەربازى لەو ناوچانەدا دروست دەکات.

جگە لە چەند گوند، هاتوچۆ لە هەموو ئەو ناوچانەدا لە هاووڵاتییان قەدەغەکراوە. جەردەوامەکانیش بە شێوەى دەوری بەشداری ئۆپراسیۆنەکان بوون.

جموجوڵى سوپاى تورکیا لە ناوچەى کاتۆ ژیرکا هاوشێوەى ئامادەکارییە بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنێکى گەورە و بەرفراوان لە هەرێمى فەراشین.

بەپێى ئەو زانیارییانەى بە دەستمان گەیشتوون، داری چیاى فلە لە ناوچەى بەستا و لە گوندی مەلێ لەلایەن جەردەوانەکانەوە دەبڕدرێنەوە.

ر.م