ئیبراهیم عه‌لیزاده، سكرتێری رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمه‌ڵه)، له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی دایەوە. عه‌لیزاده سه‌رنجی خسته سه‌ر دوایین پێشهاته‌كان، قه‌یرانه‌كانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
تا چه‌ند هه‌وڵدراوه به‌ره‌یه‌ك له هێزه چه‌پ و دیموكراته‌كان دروست بكرێت له ده‌ره‌وه‌ی هێزه پان ئێران و پان كوردییه‌كان؟
ئیبراهیم عه‌لیزاده: له‌م قۆناغه‌دا، ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و كوردی زۆرتر له جاران، كه‌وتوونه خۆ. هه‌ر لایه‌نێك هه‌وڵده‌دات به دید و تێروانینی خۆی، جێگره‌وه‌یه‌ك به ڕوانگه‌ی خۆی بۆ دوای له‌نێوچوونی ڕژێم ساغ بكاته‌وه. ئه‌و جموجۆڵانه‌ی كه ئێستا هه‌یه جیاوازیان له‌گه‌ڵ ڕابردوو، هه‌موو چاویان له ده‌سه‌ڵاته. حیزب و لایه‌نی جیاواز هه‌یه كه هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵگری په‌یامی چین و توێژێكه، به‌ڵام قسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كام جێگره‌وه شانسی زۆرتره. بۆیه كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ن و حیزبه‌كان كه ببنه یه‌ك جێگره‌وه بۆ ڕژێم، پێم وایه شتێكی واقیعی نییه و قابیل به ڕوودان نییه. به‌ڵام ئێمه وای ده‌بینین كه ته‌نها ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی ڕادیكاڵ، ئینسانی، سۆسیالیستیی و كرێكارییه كه ده‌توانێت وه‌ڵامی خواسته‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بداته‌وه. له‌و پێناوه‌شدا هه‌وڵده‌ده‌ین شه‌پۆڵ شه‌پۆل ئه‌و خه‌باته شۆڕشگێرییه بچێته پێش. له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت هێزی چه‌پ و ڕادیكاڵ ئێستا لاواز-یش بێت و ته‌نانه‌ت گۆڕانكارییه‌كان به ڕاده‌یه‌ك خێرا ڕوو بده‌ن كه ئێمه هێشتا فرسه‌تی خۆكۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو هێزی خۆمانمان نه‌بێت، ده‌رفه‌تی باش و هاوسه‌نگی هێز به‌لای هێزه چه‌په‌كاندا ده‌شكێته‌وه.
ماوه‌یه‌كه به‌گشتی چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری ده‌كرێنه ئامانج، پێتان وایه له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا كێ له‌پشت ئه‌و تیرۆرانه‌یه؛ باڵێك له‌نێو خودی كۆماری ئیسلامیی یاخود سیسته‌م؟
ئیبراهیم عه‌لیزاده: مێژووی ٤٠ ساڵه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ یه‌ك تاكه رۆژیش، وازی له تیرۆركردنی نه‌یارانی له هیچ گۆشه‌یه‌كی جیهان نه‌هێناوه. ته‌نانه‌ت ئه‌م خووله‌ش به حیساب ریفۆرمیسته‌كان كه له‌سه‌ر كاربوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه به‌شێكه له خه‌سڵه‌تی ئه‌و رژێمه، له نێوخۆی ئێران ده‌ستی كراوه نییه بۆ كوشتن و تیرۆر. له‌به‌رئه‌وه‌ی نیگه‌رانی كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره. به‌ڵام جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه ئێستا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌و تیرۆر و كوشتنه سڵ ناكه‌نه‌وه، تا ئێستا-ش تیرۆر و تۆقاندن نه‌یتوانیوه ڕێگه له ویست و داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بگرێت.
ترسێك هه‌یه له لای خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌وه‌ی شه‌ڕی براكوژی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان دووباره سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، چ گه‌ره‌نتییه‌ك هه‌یه ئه‌مه ڕوونه‌دات؟
ئیبراهیم عه‌لیزاده: بێگومان، هه‌ر لایه‌نێك بۆ خۆی پێویسته ئه‌و گه‌ره‌نتییه بدات. هه‌ر كه‌سه له‌لای خۆیه‌وه شه‌ڕی ناوخۆ له كوردستان حه‌رام بكات، وە ده‌رفه‌تی هه‌ڵگیرسانی ئه‌و شه‌ڕه له‌ناو ببات، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بدات كه له هیچ بارودۆخێكدا كێشه و ناكۆكییه‌كان به ڕێبازی چه‌ك و شه‌ڕی براكوژی چاره‌سه‌رنه‌كات. ئه‌مه گه‌ره‌نتیی ئێمه‌یه، ده‌توانین ئه‌و دڵنیاییه بده‌ین، له‌واقیعیشدا به‌ره‌یه‌ك ناتوانێت پێش له‌مه بگرێت. له باشووری كوردستان به‌ره‌ی كوردستانی هه‌بوو، به‌ڵام شه‌ڕێكی گه‌وره ڕوویدا. به‌ره‌ی كوردستانی پێك بێت یان نه‌یه‌ت، خۆی له‌خۆیدا گه‌ره‌نتیی نییه، بۆیه گرنگه به‌ره‌یه‌كی پته‌و و چه‌ترێكی به‌هێز هه‌بێت، ڕێگه به‌وه نه‌درێت كه له دژی یه‌كتر بكه‌ونه كار، بیرلێكردنه‌وه و هێنانه گۆڕێی ئه‌و بیرۆكه‌یه زۆر پێویسته.
بیر و بۆچوونی كۆمه‌ڵه ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران چییه؟
ئیبراهیم عه‌لیزاده: ئه‌مه‌ریكا و ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا، زۆریان پێویستیی به‌كۆماری ئیسلامی هه‌یه، له هه‌مان كاتدا ئاماده نین ده‌ستبه‌رداری ئه‌و رژێمه بن كه له ئێستا-دا نازانن جێگره‌وه‌ی ئه‌و رژێمه چۆن ده‌بێت. خه‌ڵك ده‌بێت بزانێت ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی به‌شێك له ئۆپۆزسیۆنی كورد و جیا له كورد بۆ ئه‌مه‌ریكا، خۆشه‌ویستییه‌كی یه‌ك لایه‌نه‌یه، تا ئێستا نابینرێت كه ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێت ئێران بڕوخێنێت، هه‌موو كات داوای دانوستاندن ده‌كه‌ن له ئێران، ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه باسی ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له ئێران، هه‌ڵه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیمانیان به جه‌ماوه‌ر نییه، پێیان وانییه خه‌باتیی خه‌ڵك، ئه‌نجامێكی لێبكه‌وێته‌وه. به‌رده‌وام ئه‌وه به‌رگوێی خه‌ڵكدا ده‌ده‌ن كه له ئه‌نجامی ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا‌وه، سه‌ركه‌وتنێكی ئاسان و بێ مه‌ترسیی دێته‌وه ئاراوه، به‌ڵام ئه‌مه واقیعی نییه. ئه‌مه‌ریكا له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه زۆر كێشه‌ی گه‌وره‌ی له ناوچه‌كه كۆنترۆڵكردووه، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌یكات ته‌نها سنوورداركردنی سه‌ركێشییه‌كانی ئێرانه، سنوورداركردنی زیاده‌خوازییه‌كانیه‌ت. وه‌ك كۆمه‌ڵه-ش دژی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كین، چونكه ته‌نها گۆڕانكارییه‌ك كه له خزمه‌تیی خه‌ڵكدا بێت، له نێوخۆی ئێران‌دا پێویسته ڕووبدات.
له ماوه‌ی ڕابردوو نێچیرڤان بارزانیی و نازم ده‌باغ هۆشدارییان دایه پارته‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به‌وه‌ی ڕێگه به جموجۆڵ و چالاكیی چه‌كداری له خاكی باشووری كوردستانه‌وه بۆ نێو ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناده‌ن، خوێندنه‌وه‌ی ئێوه بۆ قسه‌كانی ئه‌وان چییه؟
ئیبراهیم عه‌لیزاده: حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵوێستیكیان هه‌بێت، خه‌باتی چه‌كداریی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناتوانێت له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكی باشوور یاخود باكووری كوردستان، به‌ڕێوه‌بچێت. ده‌بێت خۆی له‌خۆیدا ئاماده‌كارییه‌كانی له‌نێو خۆیدا پێكهێنابێت. ئێمه دژی ئه‌وه‌ین له سنووره‌كانه‌وه كێشه بۆ یه‌كتر بخوڵقێنن، ئێمه له ڕابردوو له‌نێو ڕۆژهه‌ڵات شار و گوند-مان به‌ده‌سته‌وه‌بوو، كاتێك شكستمان خوارد له به‌ڕێوه‌بردنی، بڕیار نییه دووباره بێینه‌وه له‌م دیو سنووره‌كان ده‌ست به خه‌باتیی چه‌كداری بكه‌ینه‌وه، ده‌بێت له نێو خۆی ڕۆژهه‌ڵات كار و خه‌باتمان چالاك بێت.
ڕای ئێوه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگه‌ی كۆدار و په‌ژاك چییه؟ وه‌ك ده‌بینرێت ئێوه تا ئێستا پشتگیری ئه‌و پرۆژه‌یه‌تان نه‌كردووه له‌كاتێكدا نه‌خشه‌ڕێگه‌كه ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵگه كراوه؟
ئیبراهیم عه‌لیزاده: ڕاسته پرۆژه‌یه‌كی حیزبیه، به‌ڵام له‌و نه‌خشه ڕێگه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك داخوازی و ئاواتی خه‌ڵك تێیدا به‌جێكراوه كه زۆر له‌جێگه‌ی خۆیدایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئێمه‌یه ئه‌وه‌یه، له‌و نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌دا كۆماری ئیسلامی له‌ژێر فشاری خه‌بات بۆ ڕووخاندن ده‌رباز ده‌كات، كه ئه‌و قۆناغه ته‌واو بووه. ئێمه له‌نێو نه‌خشه‌ڕێگه‌كه‌دا ناكۆكین له‌گه‌ڵ ئه‌م خاڵه‌دا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌ش، ئه‌مه كار ناكاته‌وه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆدار و په‌ژاك. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له په‌یوه‌ندی و سه‌رنج و ڕا گۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی كۆدار و په‌ژاك، له‌باره‌ی نه‌خشه‌ڕێگه‌كه و داهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران.
s.m