ئەسەپە: هەدەپە دەکرێتە ئامانجی گەمەی میت
ئەسەپە رایگەیاند: هەدەپە بە پڕوپاگەندەی شەڕی چەپەڵی میت دەکرێتە ئامانج و وتی 'نەیەنە ناو ئەو گەمەیە'وە.
ئەسەپە رایگەیاند: هەدەپە بە پڕوپاگەندەی شەڕی چەپەڵی میت دەکرێتە ئامانج و وتی 'نەیەنە ناو ئەو گەمەیە'وە.
ناوەندی پارتی سۆسیالیستى بندەستان (ئەسەپە – ESP) لەبارەی ئاژاوەگێڕییەکانی سەر پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە - HDP) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
'شەپۆلێکی نوێی هێرش'
ئەسەپە لە درێژەدا وتی: "هیچ گومانێکی تێدا نییە، ئەو گەمەیە لەلایەن فەرمانگەی شەڕی تایبەت کە ناوەندەکەی شەڕی کۆلۆنیالییە و لەلایەن دەزگای میتەوە پلانەکەی دادەڕێژرێت و جێبەجێ دەکرێت، بەڕێوەدەچێت".
ئەسەپە هەروەها وتیشی: "ئەگەر نیگەرانی داهاتووی گەنجانی کورد و تورکن، ئەوەی دەبێت بکرێت ئاسانە؛ دەبێت داواکارییە نەتەوەییەکانی گەلی کورد قبوڵ بکرێن، کۆتایی بە سیاسەتی شەڕی تایبەت بهێنرێت و ئەو کەسانەی تا ئێستا بوونەتە هۆکاری خوێنڕشتن و فرمێسکی چاوان، دادگایی بکرێن و سزا بدرێن".
ئەسەپە بانگەوازی بۆ بنەماڵەکان کرد و وتی: "نەیەنە ناو ئەو گەمەیەوە! لەم ڕۆژانەدا، کە دزی، تاڵان، داگیرکەری ڕوون و ئاشکرا بووە، بلۆکی دەسەڵاتی فاشیست بەرەو لاوازی دەڕوات، بۆیە نەبنە کەرەستەی سیاسەتی شەڕ".
ژ.ت