ئەفسەرێک و دوو فەرمانبەر لە هێرشێکی داعشدا بریندار بوون

بەپێی ڕاگەیاندنی لایەنە ئەمنیەکان لە هێرشێکی داعش بۆ سەر دوو خاڵی جیاواز لە سەڵاحەدین، ئەفسەرێک و دوو فەرمانبەر بریندار دەبن.

وەک لایەنە ئەمنیەکان ئاماژەی پێدەکەن هێرشێکیان ڕاستەوخۆ ئەنجامدراوە و لیوای ١٧ی پۆلیسی ئیتیحادی کراوەتە ئامانج لە ناوچەی ئەلبو خدۆ/ جلام سامرا، لە ئەنجامدا دوو فەرمانبەر بریندار بوون.

لە هەمان کاتدا هێرشی دووەم بۆ سەر ناوچەی عەکاشات ئەنجام دراوە و تیمی پیادەی یەکی عەکاشات کراوەتە ئامانج، لە کاتی ڕوبەڕووبونەوەدا لەگەڵ چەکدارانی داعش ئەفسەرێکی سوپای عێڕاق بریندار دەبێت.

ز.ش