ئەنجومەنی منداڵانی مەخمور گۆشەگیری سەر ئوجالانیان ئیدانە کرد

بە بەشداری دەیان منداڵی ئەنجومەنی منداڵانی کەمپی پەنابەرانی شەهید روستەم جودی لە مەخمور بە بەیاننامەیەک گۆشەگیری سەر عەبدولا ئوجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا.

ئەنجومەنی منداڵانی مەخمور لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاند، گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان، گۆشەگیری سەر هەموومانە.

چیدەم ئۆرەن ئەندامی ئەنجومەنی منداڵان بەیاننامەکەی خوێندەوە.

ئۆرەن تیشکی خستە سەر ئەوەی ئەوان وەکو منداڵانی کەمپی شەهید روستەم جودی، رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان وەکو هیوا و ئاواتی سیاسی خۆیان دەبینن و وتی:"کاتێک مرۆڤ، بە تایبەت منداڵ بە رێکخستن نەکرێت، کۆمەڵگا ئارام نابێتەوە. ئەگەر منداڵ و رۆڵەکانی کۆمەڵگایەک بەرێکخستن نەکرێن، لەو کۆمەڵگایەدا هیچ راستییەک بەدی ناکرێت. چونکە منداڵ راستیی کۆمەلگاکانن. کۆمەڵگا لەسەر بنچێنەی رێکخستن کردن و پەروەردەکردنی منداڵ پێبگات، ئەوا دەبێتە کۆمەڵگایەکی تەندروست."

ئۆرەن لە درێژەی بەیاننامەکەدا تیشکی خستە سەر گۆشەگیری سەر ئوجالان و رایگەیاند، ئەوان وەکو ئەنجومەنی منداڵانی مەخمور گۆشەگیری سەر ئوجالان ئیدانە دەکەن و وتی:"گۆشەگیری تاوانێکی مرۆڤایەتییە و بانگەوازییەکیشی ئاڕاستەی رای گشتی کرد کە لە دژی گۆشەگیری سەر ئوجالان ببن بە خاوەن هەڵوێست و دەنگیان بەرز بکەنەوە.

بەیاننامەکە بە دروشمی 'بژی رێبەر ئاپۆ' و ' بژی منداڵانی کەمپی شەهید روستەم جودی' کۆتایی هات.

ز.ش