ئەو ڕۆژنامەنووسەی کە پەدەکە دەستگیریکردووە، بێسەروشوێنە

ڕۆژنامەنووس قەهرەمان شوکری کە لە شاری دهۆکی باشووری کوردستان لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە لە ٢٧ی حوزەیراندا دەستگیرکرابوو، ١٧ ڕۆژە بێسەروشوێنە.

ڕۆژنامەنووس قەهرەمان شوکری ٢٧ی حوزەیران لە دهۆک دەستگیرکرا. ئاسایشی پەدەکە ڕێگا نادات خانەوادە و پارێزەرەکەی سەردانی بکەن. تا ئێستا هیچ هۆکارێک بۆ دەستگیرکردنی قەهرەمان ئاشکرا نەکراوە کە ١٧ ڕۆژە بێسەروشوێنە.

لە ١٩ی حوزەیراندا دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی سیدای شێلادزێی سەر بە دهۆکی بە سەختی بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا کۆمەڵکوژیەک ئەنجامدرا کە ٥ گەنج شەهید بوون. دوای ئەوە پەدەکە دەستی بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانان کرد.

لە ٢٧ی حوزەیراندا ئاسایشی پەدەکە لە کۆمەڵگای سیرێی سەر بە شێلادزێ هەڵیکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس قەهرەمان شوکری زەینەدین و دەستگیریان کرد. ١٧ ڕۆژە هیچ زانیاریەک لەسەر قەهرەمان بەدەستنەهێنراوە.

لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەکی زۆر ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ و بەرگریکارانی ڕۆژنامەنووسان داوای ئازادکردنی قەهرەمان شوکریان کردووە، بەلام نازانرێت قەهرەمان لە کوێیە و لە چ بارودۆخێکدایە.

بەپێی زانیاریەکان کە لە خانەوادەی قاڕەمان بەدەستهێناراوە، پەدەکە رێگەی بە پارێزەر و خانەوادەی قارەمان نەداوە کە سەردانی بکەن و تا ئێستا هیچ بیانۆیەک و هۆکارێکیش ڕانەگەیەنراوە.

ڕۆژنامەنووسی قەهرەمان شوکری لە ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠١٩دا لە کاتی خۆپیشانداندا لەدژی بارەگای سەربازی تورکدا لەگەڵ ژمارەیەک هاوڕێی دەستگیرکرابوو و دوای ٢٢ ڕۆژ ئازاد کرابوو.

ف.ق