له‌پێناو كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان مانگرتن له خواردن له شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، شه‌نگال و كه‌مپی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور به‌رده‌وامه. مانگرتنه‌كه‌ی هه‌ولێر له ڕۆژی ٥١هه‌مدایه و گرووپی ٢٦هه‌م له نۆبه‌تی مانگرتندایه.
هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په ناسر یاگز كه ٥١ ڕۆژه له مانگرتنی بێ نۆبه‌ت و بێ سنوور له خواردندایه، باری ته‌ندرووستیی تێكچووه و ڕۆژ به ڕۆژ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی زیاد ده‌بێت.
هاوسه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له هه‌ولێر موزه‌یه‌ن گونه‌ش ڕایگه‌یاند، چالاكی مانگرتن به‌رده‌وامه، بڕیاره ده‌ست به كه‌مپینی ئیمزاكۆكردنه‌وه‌ش بكه‌ین. له هه‌مان كاتدا بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌وباره‌یه‌وه به دانیشتوانی هه‌ولێر بده‌ین، بڵاوكراوه دابه‌ش ده‌كه‌ین. گونه‌ش داوای له گه‌لی باشووری كوردستان كرد پشتگیری‌یان بكه‌ن.
s.m