برای ڤەدات ئایدن: دەوڵەت ئەوی کوشت

کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان و کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، لە چالاکیەکدا تیشکیان خستە سەر کوشتنی ڤەدات ئایدن بەرپرسی پارتی رەنجی گەل-هەپ لە ئامەد و جەختیان کردەوە  کە بکوژەکە، خودی دەوڵەتە.

کەسوکاری بێسەروشوێنکراوان و کۆمەڵەی مافی مرۆڤ-لقی ئامەد لە ٥٩٥-مین هەفتەی چالاکیەکەیاندا ئەم هەفتەیەش چالاکیەکەیان لە ژێر ناوی 'دەبێت بێسەروشوێنکراوان بدۆزرێنەوە، بکوژەکان دادگایی بکرێن' بەڕێوە چوو. لە چالاکیەکەدا پرسیار لەسەر ڤەدات ئایدن بەرپرسی پارتی رەنجی گەل لە ئامەد کرا کە لە ٥ی تەموزی سالێ ١٩٩١ بە بیانووی ئەوەی "وتەت لێوەردەگیرێت" لە ماڵەکەی خۆی برایە دەرەوە و لە ٧ی تەموزی هەمان ساڵ لە ژێر پردێک لە نزیک ناوچەی مادەنی سەر بە خارپێت، تەرمەکەی دۆزرایەوە.

'پەرپرسیار دەوڵەتە'

ڤەیسی ئایدنی برای ڤەدات ئایدن لە چالاکیەکەدا وتەیەکی پێشەکەش کرد و رایگەیاند، بە هۆی ئەوەی ئۆپۆزسیون لە لایەن دەوڵەتەوە وەکو دوژمن تەماشا دەکرێت، ئەمە دەبێتە بیانوویەکی تەواو و وتی:"مادام کوردیش بیت، ئیدی ئەمە مسۆگەرە و (ئەو دوژمنایەتیە) بە شێوەی جیاواز رووبەرووت دەبێتەوە. بە هۆی ئەوەی دژ بوو، هاوکات هەڵەکانی دەوڵەتی بە بێ ترس دەوتەوە، بۆیە بە ئامانج گیرا. ئێمە بە دوای بکوژی ڤەدات ئایدندا ناگەڕێین. بە بڕوای من، پێویست بە بەدواداچوون بۆ بکوژانی بێسەروشوێنکراوانی دیکەش ناکات، چونکە بەرپرسیاری یەکەم خودی دەوڵەتە."

ز.ش