له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنانی ئێزدی (TAJÊ) ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكای ئیدانه كرد كه له دژی پێشه‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد جه‌میل بایك، مووراد قه‌ره‌یلان و دووران كاڵكان ده‌ریكردووه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «بزووتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه بزووتنه‌وه‌یه‌كه كه بۆ هه‌بوونی هه‌موو گه‌لان بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی ژیانی ئازاد. له هه‌مان كاتدا بووه‌ته هۆی ترس بۆ هێزه تاریكه‌كان كه ژیانیان له ژنان و هه‌موو مرۆڤایه‌تی تاریك كردووه.»
«په‌كه‌كه له‌و ڕۆژه‌وه‌ی سه‌ریهه‌ڵداوه تا ئه‌مڕۆ له دژی ئه‌و هێزانه تێكۆشاوه كه له دژی مرۆڤایه‌تین. په‌كه‌كه بۆ هه‌موو گه‌لانی هه‌رێمه‌كه و ژنان بووه‌ته ژیانه‌وه‌یه‌كی نوێ. له‌به‌رئه‌وه‌ی بووه‌ته ژیانه‌وه‌یه‌كی نوێش، بووه‌ته هۆكار كه بناغه‌ی هێزه‌كانی دوژمنی مرۆڤایه‌تی بهه‌ژێنرێت. په‌كه‌كه بووه‌ته هۆكارێك كه چاوی گه‌لان له به‌رانبه‌ر هێزه مێتینگه‌ره‌كان بكرێته‌وه و باوه‌ڕیان به خۆیان هه‌بێت. هه‌روه‌ها بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ به‌رده‌وامیدان به هه‌بوونی گه‌لان و له‌سه‌رپێ هێشتنه‌وه‌یان له به‌رانبه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی له دژیان ده‌كرێن.»
«هیچ هێزێك ناتوانێت په‌كه‌كه له گه‌ل داببڕێت»
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنانی ئێزدی له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژ به پێشه‌نگه‌كانی په‌كه‌كه كردووه و ڕایگه‌یاندووه: «ئێمه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و ئه‌مه به واتای هێرشكردنه سه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی و ژنانه. ئێمه باش ده‌زانین كه كێ له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگه چ یارییه‌ك ده‌كات و چ پیلانێك ده‌رده‌خات. ئه‌مه‌ش دوایین پیلانی چه‌په‌ڵه. هه‌ر وه‌ك چۆن له به‌رانبه‌ر هه‌موو پیلانه‌كانی نه‌یارانی گه‌لان خۆمان ڕاگرت، له به‌رانبه‌ر ئه‌م پیلانانه‌ش سه‌رده‌كه‌وین. هیچ هێزێك ناتوانێت فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ له په‌كه‌كه داببڕێت و په‌كه‌كه له گه‌لان داببڕێت. به هه‌ڵوێستی ژن و گه‌لان ئه‌م هێرش و پیلانانه شكست دێنن.»
بانگ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنانی ئێزدی (TAJÊ) بانگی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی و هه‌موو ئه‌و هێزه دیموكراتانه كرد كه هه‌میشه ده‌ڵێن له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لان تێده‌كۆشن و ڕایگه‌یاند: «ئیدی كات كاتی ئێوه‌یه كه ئه‌ركه‌كانی خۆتان جێبه‌جێ بكه‌ن و له به‌رانبه‌ر ئه‌م پیلانه چه‌په‌ڵانه بوه‌ستنه‌وه. هه‌روه‌ها به‌تایبه‌ت بانگی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدیی خۆمان ده‌كه‌ین كه له هه‌ر شوێنێك بن، با له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشانه بێده‌نگ نه‌بن.»
s.m