به تۆمه‌تی كوشتنی گه‌نجه‌كه‌ی ئامه‌د پۆلیسێك زیندانی كرا
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ له شاری ئامه‌د گه‌نجێكی كورد به ناوی ڕه‌جه‌ب هانتاش له لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژرا، دادگه بڕیاری زیندانی كردنی بۆ پۆلیسێك ده‌ركرد.
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ له شاری ئامه‌د گه‌نجێكی كورد به ناوی ڕه‌جه‌ب هانتاش له لایه‌ن پۆلیسه‌وه كوژرا، دادگه بڕیاری زیندانی كردنی بۆ پۆلیسێك ده‌ركرد.
ڕه‌جه‌ب هانتاش (٢٠ ساڵان) ڕۆژی یه‌كشه‌ممه (دوێنێ) كاتژمێر ٣:٢٠ له ناوچه‌ی یه‌نیشه‌هر-ی نێو شاری ئامه‌د له لایه‌ن پۆلیسی توركیا كوژرا. له توێكاری شوێنه‌واری ٣ گوله به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه ده‌ستنیشان كرا.
دوای كوژرانی ئه‌و گه‌نجه كورده، پۆلیسه‌كان به برای ڕه‌جه‌ب هانتاش-یان گوتبوو «به‌هه‌ڵه كوشتوومانه» به‌ڵام پارێزگه‌ی ئامه‌د بیانووی ئه‌وه‌ی هێنابوویه‌وه كه هانتاش كاتێك بانگی كراوه بوه‌ستێت، نه‌وه‌ستاوه.
له چوارچێوه‌ی لێپرسینه‌وه‌كان كه له لایه‌ن داواكاری گشتیی ئامه‌د ده‌ستی پێكردووه، ٢ پۆلیس ده‌ستگیر كران. هه‌ردوو پۆلیسه‌كه به‌مه‌به‌ستی ئیفاده‌دان ئه‌مڕۆ برانه دادگه. دادگه‌ی ئێشكگر بڕیاری زیندانی كردنی بۆ پۆلیسێك ده‌ركرد و پۆلیسه‌كه‌ی دیكه‌شی به مه‌رجی پشكنینی دادی ئازاد كرد.
s.m