بومەلەرزەیەک لە دێرسیم روویدا

لە دێرسیم لە باکووری کوردستان بومەلەرزەیەک بە گۆڕی ٤.٣ پلە بە پێوەری رێختە روویدا.

لە ناوچەى پیلەمور لە پارێزگای دێرسیم لە باکووری کوردستان بومەلەرزەیەک بە پێوەری ٤.٣ پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.

بومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٦:١٢ی ئەم بەیانییە و لە قوڵایی ٥ کیلۆمەتریی ژێر زەوییدا روویداوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بومەلەرزەکە هیچ زیانێکى مرۆیی نەبووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەوە روون نییە، کە زیانی ماددی هەبوە یان نا.

ژ.ت