بوومەلەرزەیەک پارێزگای کرمانشانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە هێزی ٥.١ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویدا.

بومەلەرزەکە کاتژمێر ٠١:١٦ خولەکی دوانیوەڕۆ، لە شاری گیلان غەرب لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای کرماشان ڕوویداوە و لە شارەکانی دەوروبەری واتا؛ قەسری شیرین و سەرپێڵ زەهاو هەستیپێکراوە و بووەتە هۆی دڵەڕاوکێی خەڵک.

لەسەر زیانەکانی ئەو بومەلەرزەیە زانیاریی بڵاونکەراوەتەوە، بەڵام خەڵک بەهۆی مەترسیی ڕوودانی دووبارەی بومەلەرزە لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە و لە شەقامەکاندان.

ف.ق