بۆ ڕزگارکردنی سەرچاوەکانی مۆنزوور دەست بە کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆکرا

ئەنجومەنی 'با مۆنزوور بە ئازادی بڕوات' لەدژی پڕۆژەی تاڵانکردنی سەرچاوەکانی ئاوی مۆنزوور دەستی بە کەمپینی کۆکردنەوەی واژۆ کرد.

کەمپینەکە لەسەر ناوی 'تاڵانکردن و وێرانکردنی سەرچاوە ئاوییەکانی مۆنزوور لەژێر ناوی نۆژەنکردنەوە بووەستێنە' لە ماڵپەری  www.chage.org دا دەستپێکرا.

کەمپینەکە بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی 'با مۆنزوور بە ئازادی بڕوات' دەستپێکرا.

لە ناوەڕۆکی کەمپینەکەدا هاتووە،"سەرچاوەکانی مۆنزوور بۆ ئێمەی عەلەوی –قزلباش شوێنێکی پیرۆزن. پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە کە دەیانەوێت سەرچاوەکانی مۆنزوور تێکبدەن، دەستوەردانە لە ئایین، کەلتور و بیری ئێمە." هەروەها داواکراوە هەموو کەسێک لەدژی تاڵانکردنی سەرچاوەکانی مۆنزوور بووەستنەوە.

لە چوارچێوەی کەمپینەکەدا لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا زیاتر لە ٥ هەزار ئیمزا کۆکرانەوە.

ف.ق