"بۆ گۆڕانكاری و ئازادی تۆیش راپه‌ڕه"
كۆمیته‌ی شه‌هید ڤیان لە ئه‌كادیمیای زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عەبدوڵا ئۆجالان شیکارییەکی بۆ هەڵمەتى "بۆ گۆڕانکاری و ئازادی تۆیش راپەڕە" کردووە و رایانگەیاندووە، پشتیوانى لە هەڵمەتەکە دەکەن.
كۆمیته‌ی شه‌هید ڤیان لە ئه‌كادیمیای زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عەبدوڵا ئۆجالان شیکارییەکی بۆ هەڵمەتى "بۆ گۆڕانکاری و ئازادی تۆیش راپەڕە" کردووە و رایانگەیاندووە، پشتیوانى لە هەڵمەتەکە دەکەن.
شیکارییەکەى کۆمیتەى شەهید ڤیان لە ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ پشتیوانى لە هەڵمەتى "بۆ گۆڕانکاری و ئازادی تۆیش راپەڕە" بەمشێوەیەى خوارەوەیە.
ماوه‌یه‌كه كۆما ژنانی كوردستان (كه‌ژه‌كه) ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تی "بۆ گوڕانكاری و ئازادی تۆیش راپه‌ڕه"ی كردووه. ئێمه‌ش وه‌كو كۆمیته‌ی شه‌هید ڤیان له ئه‌كادیمیای زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عه‌بدوڵا ئۆجالان پشتگیری له‌م هه‌ڵمه‌ته ده‌كه‌ین. له قۆناغێك به‌م شێوه‌یه‌دا ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی به‌و شێوه‌یه له كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهاندا گرنگه و جێگای خۆشحاڵییه. چونكه شه‌ڕ‌ی سێیه‌می جیهانی كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستاندا ده‌كرێت له هه‌موو بوارێكه‌وه كاریگه‌ری له سه‌ر ژنان و گه‌وره‌ترین قوربانییانی ئه‌م شه‌ڕه منداڵان و ژنانن. له لایه‌كی تره‌وه به‌هۆی عه‌قڵییه‌تی پیاوسالارییه‌وه به ساڵانه ژن روبه‌ڕوی توندوتیژی ده‌بێته‌وه و قوربانی ده‌دات. هه‌ر كاتێك كه سه‌ر هه‌ڵداده‌ت و به‌رخۆدانی ده‌كات تا شكست به‌و كۆسپ و كاره نامرۆڤانه‌یه بهێنێت، روبه‌ڕوی خراپترین و دڕندانه‌ترین مامه‌ڵه ده‌بێته‌وه، ده‌كوژرێت، ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت و سوكایه‌تی پێده‌كرێت، به‌ڵام پاشگه‌ز نابێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ناتوانێت واز له ژیان و منداڵانی بهێنێت و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و شتانه بێت كه خۆی خوڵقاندویه‌تی؛ به به‌رخودانی له به‌رامبه‌ر هه‌ر جوره ئه‌شكه‌نجه‌ی رۆحی و سایكۆلۆژییه‌وه، هه‌روه‌ها تۆندوتیژی جه‌سته‌یی هه‌وڵ ده‌دات تا به‌رده‌وامی به ژیانی بدات. به‌ڵام هه‌تا ئێستا بێجگه له ته‌ڤگه‌ری ئازادی كه له چوارچێوه‌ی فكر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه ئاپۆ ئایدیۆلۆژیای رزگاری ژنان پێشه‌نگایه‌تی ده‌كات و له هه‌موو گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و خه‌بات بۆ ئازادی خۆی تێكۆشان ده‌كات، هیچ لایه‌ن یاخود حزب و رێكخراوێك نه پشتگیری كردووه و نه هه‌وڵدانێكی هه‌بوو تاكو ئه‌و تۆندوتیژییه له سه‌ر ژنان كه‌م ببێته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ئێمه 40 ساڵه له كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان فراوان و گه‌وره ده‌بێت و توانیویه له به‌رامبه‌ر هه‌ر دو‌ژمنێك، له پێناو وڵات و ناموسی خۆی چه‌ك هه‌ڵگرێت و ببێت به قه‌ڵغان. له‌ناو كۆمه‌ڵگاشدا بوو به چاو و گوێ، رۆح، ئیراده، فكر، ئایدیۆلۆژیا، هێز بۆ به‌رخودان. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه توانیویه كار و خه‌باتێك بێ‌وێنه بكات تا رێكخستنی ژنانی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهان دابمه‌زرێنێت كه ئێستا ده‌بینین له هه‌موو گوشه‌و كناره‌كانی جیهان ژنان كۆنفرانس، كۆنگره و كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌به‌ستن و به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك بڕیاری هاوبه‌ش كار و تێكۆشانی خۆیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه. هه‌تا ئێستا هه‌م پارتی ئازادی ژنانی كوردستان (پاژك) و هه‌میش كه‌ژه‌كه له قۆناغه جیاجیاكاندا هه‌ڵمه‌تی چالاكییه‌كانی خاوه‌ندارێتیكردنی ژنان له خۆیان و خاوه‌ندارێتیكردن له تێكۆشانیان رابگه‌یه‌نن و ده‌ست به چالاكی جۆراوجۆر بكه‌ن. له هه‌موو ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی كه تا ئێستا له لایان ته‌ڤگه‌ری ژنانه‌وه راگه‌یه‌ندراون به پشتگیری شكۆداری رێكخراوی ژنان و به‌تایبه‌ت هه‌موو ژنان به‌ڕێوه چووه. هه‌روه‌ها به پێشوازێكی زۆر هه‌وڵیان داوه ده‌نگیان بگاته هه‌موو كۆمه‌ڵگا و بانگ له هه‌موو ژنان بكه‌ن كه به‌شدار بن له‌و چالاكییه‌دا كه هی ئه‌وانه و ده‌رفه‌تێكه بۆ ئیدانه و شه‌رمه‌زاركردنی عه‌قڵییه‌تی پیاوسالاری و ده‌وڵه‌ته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كه به‌و شه‌ڕانه بوونه‌ته هۆی گه‌وره‌ترین قوربانی له‌سه‌ر ژنان و منداڵان. ئه‌وه به‌و واتایه دێت كه ئه‌وه‌ی له‌و شه‌ڕانه ده‌بێته قوربانی و قوربانی ده‌دات هه‌ر ژنانن. چونكه هه‌م دایكه هه‌م هاوژین، هه‌م خوشكه و هه‌م خۆشه‌ویست و هه‌م خاوه‌نی سروشته. بۆیه له‌ناو ئه‌و جۆره شه‌ڕانه‌ی كه پیاوه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌سه‌ری خوێن ده‌ڕێژن پارچه‌یه‌ك له گیانی ئێمه‌ی ژن له‌گه‌ڵی ده‌چێت. چونكه ئه‌وه‌ی ده‌كوژرێت یان هاوسه‌ره‌كه‌یه، یان منداڵ، یان برا، یان مام، یان خاڵ، یان خوشك، یان دایك، یان گیانداران، یان سرۆشته كه هه‌موویان به‌شێكن له جه‌سته و هه‌ستی ئه‌و و په‌یوه‌ندییه سرۆشتییه‌كه‌ی به هیچ شێوازێك ناهێڵێت له‌وانه داببڕێت. بۆیه كاتێك ده‌ڵێن ژن، ژیان دێته بیری هه‌ر كه‌س.
كه‌ژه‌كه به پێویستی زانی كه هه‌ڵمه‌تی ئه‌م جاره به دروشمی "بۆ گورانكاری و ئازادی تۆیش راپه‌ڕه"، ده‌ست پێبكات. چونكه له‌م قۆناغه‌دا ته‌نیا به چالاكییه ئاساییه‌كان ناتوانین رێگری له‌و تۆندوتیژییه بكه‌ین كه سه‌ره‌تا ژنان و هه‌موو كۆمه‌ڵگا گرتۆته به‌ر و له‌ناوی ده‌بات. ئه‌وه‌ی له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا مه‌به‌ستی كه‌ژه‌كه‌یه ئه‌وه‌یه كه یه‌ك ژن له ماڵ نه‌مێنێته‌وه و به‌شدار بێت له چالاكییه‌كانی و له‌ناو رێكخراوی ژناندا شوێن بگرێت تا به‌هێز بین و بتوانین له به‌رامبه‌ر ئه‌و عه‌قڵییه‌ته ژن و كۆمه‌ڵگه‌كوژه ڕابوه‌ستین. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ ژیانی رۆژانه له‌لایه‌ن هه‌ر ژنێك بوه‌ستێنرێت تا ئه‌وكاته‌ی كه ئاسایش و ئارامی له كۆمه‌ڵگادا به‌رقه‌رار ده‌بێت. به‌م شێوه‌یه ده‌توانین ئازادی خۆمان مسۆگه‌ر بكه‌ین. ئه‌گه‌ر یه‌ك ژنیش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و چالاكییانه بمێنێته‌وه، ئه‌وا ناتوانین یه‌كڕێز، یه‌ك هێز، یه‌كده‌نگ، یه‌ك ئیراده بین؛ چونكه پارچه‌بوونی ئێمه به‌هێزبوون و سه‌ركه‌وتنی زهنییه‌تی شه‌ڕخوازه. ئه‌گه‌ر له‌و ئاسته‌دا تێبگه‌ین، ده‌توانین ئایدیۆلۆژیای سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌ڵاتخواز بوه‌ستێنین. ئه‌گه‌ر وه‌كو ژن له هه‌ر كوێیه‌ك بین به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی كه‌ژه‌كه بكه‌ین ئه‌وكاته ده‌توانین ئه‌ركی دایك ـ ژن‌بوونمان به‌جێ بهێنین. ته‌نیا شتێك كه پێویسته بكه‌ین باوه‌ڕهێنانه. ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیمان به هێز و ئیراده‌ی خۆمان و هاوره‌گه‌زه‌كانمان هه‌بێت به ئاسانی ده‌توانین شان به شانی یه‌ك له‌ناو چالاكییه‌كانمان جێ بگرین هه‌تا ئه‌وكاته‌ی كوشتن، ده‌ستدرێژی سێكسی، هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی بچوكی كۆتایی پێ دێت. ئێمه نیوه‌ی كۆمه‌ڵگاین نیوه‌ی تریش دایكه، كه واتا هه‌موو كۆمه‌ڵگا پێك ده‌هێنین. ئه‌گه‌ر واز له ماڵ و خزمه‌تكردن به پیاو و منداڵ بهێنین، له ماڵ ده‌ركه‌وین و هه‌موو گۆڕه‌پانی كار خاڵی بكه‌ین، ژیانیش ده‌وه‌ستێت. ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك ژیان بوه‌ستێنین و له‌سه‌ر چالاكییه‌كانمان سور بین، به دڵنیاییه‌وه شه‌ڕیش كۆتایی پێ دێت.
ژنانی هۆنه‌رمه‌ند، دكتۆر، ئه‌ندازیار، مامۆستا، سیاسه‌تمدار، چالاكی بواری ژنان و كۆمه‌ڵگا، رێكخراوه‌كان، رۆشنبیران و... پێویسته پێشوازی و به‌شداری له هه‌ڵمه‌ت و ئه‌و چالاكییانه بكه‌ن. چونكه ئێمه باس له ژنان ده‌كه‌ین و ژن له هه‌ر جێگایه‌ك یاخود خاوه‌ن هه‌ر پێشه‌یه‌كیش بێت جیاواز نیه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه‌ی كه هیچ پیشه‌یه‌كی نیه و له ماڵدایه. ژن له زیندانیش بێت، ده‌بێ له پێناو ئازادی‌دا له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی كه‌ژه‌كه چالاكی بكات هه‌تا ئازاد ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر ژنێك روبه‌ڕوی توندوتیژی بوو، ده‌بێ هه‌تا سزادانی تاوانباره‌كه چالاكی بكات. بۆ كۆتایی‌هاتن به هاوسه‌رگیری كچان له ته‌مه‌نی بچوكیدا چالاكی بێ‌كوتایی بكه‌ین. ده‌بێ له دژی ده‌ستدرێژی له سه‌ر ژنان، هه‌تا كۆتایی‌هێنان ته‌واوه‌تی به‌م مامه‌ڵه نامرۆڤانه‌یه چالاكی هه‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی كه حه‌قده‌ستیان به گوێره‌ی ماندووبوونی بدرێت ده‌بێ چالاكی بكات. بۆ سه‌رپۆشینی به زۆر ده‌بێ له‌ناو چالاكیدا بێت تا ئیراده‌ی بناسرێت. میدیا به‌جێ بهێڵێت و چالاكی بكات هه‌تا بتوانێ به ئیراده‌ی خۆی ئه‌و به‌شه هه‌ڵبژێرێت و به ئیراده‌ی خویشی جێ بگرێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیش بكات. له سیاسه‌تدا چالاك بێت، هێنده‌ی كه بتوانێ نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی ژنان بكات و خزمه‌ت به هیچ سیاسه‌تێكی تر نه‌كات. ده‌بێ خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان به چالاكی قه‌ده‌غه بكه‌ین. له هه‌موو ئه‌و هه‌رێمانه‌ی شه‌ڕ تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت چالاكی بكات و بچێته نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن هه‌تا كۆتایی به شه‌ڕ دێت. له دژی له‌ناوبردنی سروشت به‌رده‌وام ده‌وروبه‌ری ئه‌و شوێنانه‌ی كه مه‌ترسی له‌ناوچونیان هه‌یه بگرن هه‌تا كۆتایی‌هێنان به پرۆژه دژه‌ژینگه‌ییه‌كان. له به‌رده‌م زیندانه‌كان چالاكی گه‌وه‌ر بكه‌ن هه‌تا سیستمی زیندان نه‌مێنێت و له دژی له‌سێداره‌دانی ژنان و هه‌موو مرۆڤه‌كان ده‌بێ چالاكی بكرێت هه‌تا ئه‌و سیستمه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. پێویسته له سه‌ر سنوره‌كان چالاكی بكه‌ن هه‌تا ره‌وشی ژیانی كۆڵبه‌ران باش ده‌بێت و كۆتایی به كوشتن‌یان دێت و بكوژانیش سزا ده‌درێن. چالاكی بكرێن هه‌تا ئایدیۆلۆژیای هاوسه‌رگیری كاتی (سیغه‌ی) ژنان كه ره‌وایه‌تی شه‌رعی به له‌شفرۆشی ده‌دات هه‌تاهه‌تایه كۆتایی پێ بێت. له هه‌موو پاركه‌كان له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، خولی په‌روه‌رده‌ی ژنان و منداڵان بكه‌نه‌وه و ده‌ست به په‌روه‌رده بكه‌ن بۆ هۆشیاری یه‌كتر. چونكه له هه‌ر وڵاتێك و هه‌رێمێك بین نابێ جیاوازی هه‌بێت بۆ ئێمه.
به‌شداربوون له هه‌ڵمه‌تی كه‌ژه‌كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌موومانه و به بێ ده‌ره‌نگخستنی جێبه‌جێكردنی، ده‌بێ یه‌ك له دوای یه‌ك چالاكی بكه‌ین و هه‌موو ئه‌و كێشه‌و كۆسپانه بخه‌ینه روو بۆ كۆمه‌ڵگا و خۆمان چاره‌سه‌ریان بكه‌ین. وه‌كو رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت ژن ته‌نیا به یه‌كێتی و رێكخستنكردنی خۆی ده‌توانێ به هێز بێت و خاوه‌ندارێتی له خۆی و سروشت بكات. رێبه‌ر ئاپۆ بۆ دامه‌زراندنی ته‌ڤگه‌ری ئازادی و هێزی چه‌كداری ژنان زۆر ئا‌ره‌قه‌ی رژاند و ماندوو بوو، هێنده‌ی كه تا ئێستا نه‌مانتوانیوه به ته‌واوه‌تی شایسته‌ی ئه‌و ره‌نج و هه‌وڵدانه بین. ئه‌وه‌ی پێویسته بكرێت، ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ هه‌موو تواناكانمان بخه‌ینه گه‌ڕ تا خۆمان به‌هێز و به ئیراده بكه‌ین و یه‌ك بگرین و هێزی به‌رگری خۆمان دابمه‌زرێنین هه‌تا ئه‌و كۆمه‌ڵگایه دیموكراتیكه‌ی كه خه‌ونی و خه‌یاڵی رێبه‌ری ئازادییه بهێنینه دی. هه‌ر وه‌كو ده‌زانرێ هه‌تا ئێستاش له دورگه‌ی ئیمرالی له خاچی ئیمپریالیزم دراوه و لێپرسینه‌وه‌ی دامه‌زراندنی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگا و ته‌ڤگه‌ری ئازادی ژنان و ژینگه‌پارێزی و دامه‌زراندنی سیستمی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیكی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن. چونكه له سه‌ر ئه‌وانه تاوانبار له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و سزای ده‌ده‌ن. وه‌كو سه‌ره‌تا باسمان كرد ئێمه‌ی ژنان به تێكۆشانی بێكۆتایی، فكر و فه‌لسه‌فه و ئایدیۆلۆژیای ژیانی ئازاد، به‌چككردن و ناسینی هێزمان له لایه‌ن رێبه‌ر ئاپۆوه ئه‌مڕۆ له به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره هێزێك شه‌ڕ ده‌كه‌ین و بووین به ترس و دڵه‌راوه‌كێ ده‌سه‌ڵاتداران و دوژمنان. هه‌ر بۆیه ده‌بێ بۆ ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ هه‌موومان له ناو چالاكیدا بین هه‌تا ئازاد ده‌بێت. دوژمنان هه‌موویان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان زیاتر دوژمنایه‌تی رێبه‌رئاپۆ ده‌كه‌ن و سزای ده‌ده‌ن.
هه‌ڵمه‌تی "بۆ ئازادی خۆت تۆیش راپه‌ڕه" ده‌بێ به‌م شێوه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ین و پێشوازی و پشتگیری و چالاكی خۆمان به‌رز بكه‌ینه‌وه. ناكرێ له‌م قۆناغه مه‌ترسیداره‌دا بێ‌وچان چالاكی بكه‌ین هه‌تا ئازادی و رزگاری مسۆگه‌ر ده‌بێت. هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش ده‌ڵێن بۆ گوڕانكاری و ئازادی هه‌موومان هه‌ستینه سه‌ر پێ.
ژ.ت