بیانۆی دەستبەسەرداگرتنی  شارەوانیەکانی هەدەپە  

حکومەتی ئاکەپە لێپرسینەوە و  لێکۆلێنەوەکانی ساڵی ٢٠١٩ و پیشتری وەک بیانۆ بەکارهێنا بۆ دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی هەدەپە.

دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە دوێنی دەستیان بەسەر شارەوانیەکانی هەدەپەدا گرت  لە  ئێلخ، گێل، لیجە، فارقین، نۆڕشین، هالفێل و گۆکچەبانک. هاوسەرۆکی شارەوانیەکانیشیان دەستگیرکرد، پارێزگار و قەیوماین لە جێگەی هاوسەرۆی شارەوانیەکان دامەزراند. لە کاتی دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان، کەیسی ساڵی ٢٠١٩ و پێشتر هەڵدرانەوە، و وەک بیانۆیەک بۆ داگیرکردنی شارەوانیەکان بەکارهێنران.

بیانۆی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان

ئەو کەیسانەی کە بۆ دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان بەکارهێنراون بەم شێوەیەن:

"لەبارەی ئەحمەد کایا هاوسەرۆکی شارەوانی ئەرخەنی، لە ساڵی ٢٠١٩ دا داواکری گشتی کۆماری ئامەد بە بیانۆی 'ئەندامێتی ڕێکخستن' و ' گەلی بۆ قین و دوژمنایەتی هانداوە' دەست بە لێپرسینەوە کرا. لەبارەی مستەفا ئاککول هاوسەرۆکی گێل بە بیانۆی 'ئەندامێتی ڕێکخستن' لە ساڵێ ٢٠١٩ دا لێپرسینەوە دەستپێکرا. لەبارەی تارق مەرجان هاوسەرۆکی شارەوانی لیجە بە بیانۆی 'ئەندامی ڕێکخستن' و 'بانگەشە بۆ ڕێکخستن' لە ساڵی ٢٠١٩ دا لێپرسینەوە دەستپێکرا. لەدژی ناشیدە تۆراک هاوسەرۆکی شارەوانی فاڕقین بە بیانۆی 'ئەندامێتی رێکخستن' لە ساڵێ ٢٠١٩ لێپرسینەوە دەستپێکرا. لەدژی حیکمەت تۆپراک هاوسەرۆکی شارەوانی نۆرشین داواکاری گشتی بەدلیس دەستی بە لێپرسینەوە کرد.  لەدژی هاوسەرۆکی شارەوانی خەلفەتی حەسەن سافا بە بیانۆی ئەندامێتی رێکخستن لە ساڵی ٢٠١٩ دەست بە لێپرسینەوە کرا. بە هەمان بیانۆ یەکەمین دادگای سزا قوڕسەکانی ئاگری لە ساڵی ٢٠١٦ دەستی بە لێپرسینەوە کرد. هەروەها سەرهات چیچەک هاوسەرۆکی شارەوانی گوکچەباخ بە بیانۆی ئەندامێتی ڕێکخستن و بانگەشە بۆ ڕێکخستن ٣ مین دادگای سزا قوڕسەکانی سێرت دەستی بە لێپرسینەوە کرد کە لە ساڵی ٢٠١٨ دا دۆسیە لەدژی کرابووەوە.

ف.ق