بیلگین: رێگایەکمان کردەوە و گەلی قەرسیش لەو رێگایە ناگەڕێتەوە

ئایهان بیلگین هاوسەرۆکی شارەوانی شاری قەرس کە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا دەستگیر کراوە، بە رێگای پارێزەرانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە.

ئایهان بیلگین هاوسەرۆکی شارەوانی قەرسی باکوری کوردستان رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکی دەوڵەتی تورکدا بۆ پاکتاوی سیاسی، لەگەڵ دەیان ئەندام و سیاسەتمەداری هەدەپە دەستگیر کرا.

بیلگین بە رێگای پارێزەرانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و لە پەیامەکەیدا دەڵێت:"لە قەرس رێگایەکمان کردەوە کە رێگە بە نایەکسانی و دزی نادات. شاری قەرس لە لایەن هەر کەسێکەوە بەرێوە ببرێت، گەلی ئەو شارە لەو رێگایەی گرتوویەتیە، ناگەڕێنەوە."

ز.ش