بیلگەن دەستی لەکار کێشایەوە: ڕێگا نادەم یاری بە ئیرادەمان بکرێت

ئایهان بیلگەن هاوسەرۆکی شارەوانی شاری قەرس کە لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنی سیاسیدا دەستگیرکرا، دەستی لەکار کێشایەوە.

ئایهان بیلگەن هاوسەرۆکی شارەوانی شاری قەرس کە ٢٥ی ئەیلول لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنی سیاسیدا دەستگیرکرا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا دەست لەکار کێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

'ڕێگا نادەم یاری بە ئیرادەمان بکرێت'

بیلگەن وتی، "لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس گوتەم لێوەردەگیرێت. بەرلە وەرگرتنی گوتەکانم دەمەوێت پەیامێک بۆ ڕای گشتی بڵاوبکەمەوە."

پەیامی بیلگەن بەم شێوەیەیە: "تەمەنی خۆمم بە بەرقەرارکردنی دیموکراسی بەخشیوە. بارودۆخی تورکیاش ڕێگا نادات کە دیموکراسی تاقیبکرێتەوە. منیش ڕێگا نادەم کە بە دەستگیرکردنی ئەنقەس یاری بە ئیرادەی شارێک بکرێت. ئەگەر دەتانەویت دەستگیر بکەن، دەتانەویت ئازاد بکەن، تا ماوەی دەستگیرکردنم کۆتایی دیت و ئەگەر قەیوم دانەنرابێت، دەست لەکار دەکێشمەوە. قەرس دەتوانێت خۆی بەڕێوە ببات. سپاسی خۆم پێشکەش بە هەموو هاوشاریەکانم دەکەم کە دەنگیان پێدام. ئەگەر لە قەرس بە سەرۆک شارەوانییەکی ژن کار و خەبات بکرێت، نەک لە ڕووی سیاسیەوە بەڵکو کێشە کۆمەڵایەتیەکانیش چارەسەر دەبن. پێویستە هیچ شتێک وەک پێشوو نەبێت."

ف.ق