بێخەم بە تێکۆشەر!

بێخەم بە گەریلا تێکۆشەر. زێدمان و دڵمان لەگەڵ تۆدایە.

گەریلا تێکۆشەر قارەمان ٢٧ی تەموز لە ئاڤاشین شەهید بوو. گەریلایەک وەک ئاڤاشین ئارارام بوو و لە ناخی دڵدا وەک زریانێک بوو.

ئەو ڕۆژەی کە ئەوم بینی باشم لەبیر دێت. وەک ئەوەی دوێنێ بێت، ڕۆخساری تا ئیستاش لە دڵ و دەرونمدایە. زۆر قوڵ، تێکۆشەر و زیندی بوو. دەیوت، 'بۆچی دەتەوێت وێنەی من بگری؟ من نامەوێ، ئایا تۆ دەتەوێت لە ژێر دارێک دامنێیت و وێنەم بگریت و کاتێک شەهید بووم بڵاوی بکەینەوە؟ ئەی دۆخی ئەو قاڕەمانانە چۆن دەبێت کە هیچ وێنەیەکیشیان نییە؟' ئەوەی کە ئەو بیری لێدەکردەوە من بیرم لێنەدەکردەوە. پێم وت،"بۆ ئەوە وێنەکەی ناگرم'. بۆ ئەوەی لەبیرمدابیت وێنەکە دەگرم. لەبەرئەوەی گەریلا شەڕی رزگاری گەلێک بەڕێوەدەبەن، بۆیەش وێنەیەک لە هیوا دەگرم." وەک ئەوەی ڕازی بێت، پشتی بە دارەکەوەنا و وتی،"دە باشە وێنەکەم بگرە." منیش کامێراکەم هەڵگرت و دوو خولەک بە تەنها لێمڕوانی و پێم وت،'وێنەکەم گرت.' بە دڵی خۆم وێنەکەم گرت و دواتر بە دەیان وێنەی تریشم گرت، بەڵام بە تەنها ئەم وێنەیە بە دڵم بوو و بەلامەوە زۆر جوان بوو و لە مێشکمدا مایەوە.

ئەمساڵ پێش جەند مانگێک لە زاگرۆس گەریلا تێکۆشەر قارەمانم ناسی. لە ئاڤاشین لەناو یەکەیەکی جووڵەدا بوو. تێگەیشتوو و چالاک بوو. ئارام بەڵام دڵی وەک زریانێک وابوو. کاتێک یەکێک کاری دەکرد سەیری دەکرد، بەڵام ئیدارەی نەدەکرد و یەکسەر بۆ هاوکاری دەچوو. بە هەنگاوی ئارام و کورت و قوڕس هەنگاوی دەنا، بەڵام کاتێک پێویستی دەکرد، وەک زریانێک هەموومانی بەجێ دەهێشت.

ئەمساڵ بۆ چوارچەلا دەڕووی. هەموو کاتێک دەیوت، 'بەرلەوەی بۆ چوارچەلا بچم، خۆشترین دەڤەرەکانی ئاڤاشینت پێ پیشان دەدەم و وێنەیان بگرە، بەڵام ئەگەر وێنەی من بگری، نێوانمان تێکدەچێت.' لەگەڵ ئەوەی وای دەوت، لە ناکاو و بەدزیەوە ڕەسمێکیم دەگرت. بۆیە ئەگەر ئەمڕۆ ئەو وێنانە نەبوایە، من چۆم دەموت ئەوەی کە باسی دەکەم ئەمەیە و بەو دەردەوە دەتلامەوە.

قەرزاری ئەو گەریلا قارەمانانەشم کە شەهید بوون و وێنەشیان نییە. لە دڵی تێۆشەر قاڕەمانیشدا برینێک هەبوو کە وێنەی هەزاران یان دەیان هەزار قاڕەمان نییە.

بێخەم بە گەریلا تێکۆشەر، زێدمان و دڵمان لەگەڵ تۆدایە.

ف.ق