بەرخۆدانی ئامەد لە ڕۆژی ٢٣هەمدایە

بەرخۆدانی گەل لەدژی داگیرکردنی شارەوانییەکانی هەدەپە لە شاری ئامەد لە ڕۆژی ٢٣هەمینی خۆیدایە. چالاکییەکە بەدروشمی " لەدژی قەیومەکان راپەڕە" دەستیپێکرد.

لە دژی داگیرکاری قەیومەکان چالاکی دانیشتن لە کۆڵانی لێسەی بەرانبەرشارەوانی ئامەد لە ڕۆژی ٢٣هەمینی خۆیدا بەردەوامە. ئەوە شوێنەی کە چالاکییەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت بە بڕیاری پۆلیس، بە ئۆتۆمبیل و زرێپۆشی سەربازیی شوێنەکەیان گرتووە.

هاوشارەوانی شارەوانی ئامەد سەلجوق مزارکلێ بە دروشمی " سەرۆک سەلجوق ئیرادەی ئێمەیە" لەلایەن گەلەوە پێشوازی لێکرا. دوای ئەوەی کە سەلجوق مزارکلێ سلاوی یەک بەیەکی بەشداربووانی کرد چالاکیەکە دەستیپێکرد. ئەندامانی مەجلیسی شارەوانی بەهەڵگرتنی پانکاردی " دەست لەسەر ئیرادەی ئێمە بەردەن" ویستیان بەرەو شارەوانی ڕێپێوان بکەن. ڕێپێوانی ئەندامانی مەجیلیسی شارەوانی ڕێگری لێکرا. بەلام سەرەڕای ئاستەنگییەکان ئەندامانی مەجلیس چالاکییەکەی خۆیان بەردەوام کرد و دانیشتن.

جەیلان: ئەوەی کە دەنگی بەهەدەپەش نەداوە لە قەیومەکان تووڕەیە

هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد زەیلان جەیلان وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد  وتی ، " ئەوە کەسانەی کە دەنگیان بەهەدەپەش نەداوە لەدژی قەیومەکان ناڕازین و تووڕەن. جەیلان وتی لە دژی هەدەپە سیاسەتی قیزەون بەڕێوە دەچێت. ئەوان لەو بنەماڵانەی کە  دەوڵەت بەزۆرداری بردوویانیەتە بەردەم بینای هەدەپە عاجز نین و دەبێت ئەو کیشانە چارەسەر بکرێت و هەموو پارتە سیاسییەکان پێکەوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.

سێنان چفتیورەک سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان لەسەر ئەوە وتانەی کە هەدەپە گەنجان دەخاتە ئۆتۆمبیل و بەرەو چیا بەڕێیان دەکات ' وتی، " درۆیە. بەڕۆژ وبەشەو بینای هەدەپە لەلایەن پۆلیسەوە لەژێرچاودێری دایە. ئەوە بۆ ڕەشکردنی پارتییە."

تاشکران: ئێمە بەرخۆدان بکەین

بەیجان تاشکران هاوسەرۆکی ( ESP)  قسەیکردو وتی، " ئێمە ڕێکخستنی وڵاتپارێز هیچکات تەسلیم نابین، ئێمە سەردانانەوێنین. ئێمە بۆ خاوەنداریەتی لە ئیرادەی خۆمان لەدژی قەیومەکان بەرخۆدان دەکەین."

دوای خوێندنەوەی بەیاننامەی ڕۆژی ٢٣هەم چالاکیی دانیشتن بۆ ماوەی ١٠ خولەک بەردەوام بوو.

ک-ش