بەرخۆدانی دایکانی ئاشتیی مەخمور لە رۆژی ٢٢هەمدایە

چالاکیی دایکانی ئاشتیی مەخمور لە دژی گەمارۆی سەر مەخمور لەبەردەم بازگەی ئاسایشی پەدەکە ماوەی ٢٢ رۆژە بەردەوامە.

دوای چالاکیی ١٧ی تەمموزی ٢٠١٩ / ٢٦ی پووشپەڕ لە ریستورانتی هۆقەبازی هەولێر، کە عوسمان کۆسەی بەرپرسیی میتی تورکی تیادا کوژرا، پارتی دیموکراتى کوردستان (پەدەکە) گەمارۆی خستە سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) و ئەو گەمارۆیە ماوەی ٦٧ ڕۆژە بەردەوامە.

دایکانی ئاشتی لە مەخمور بۆ کۆتاییهێنان بەو گەمارۆیە ماوەی ٢٢ رۆژە لەبەردەم بازگەی ئاسایشی پەدەکە لە چالاکیی دانیشتندان.

هێزەکانی ئاسایشی پەدەکە ناهێڵن، کەس سەردانی دایکانی ئاشتی بکات.

ژ.ت