بەڕێوەبەرانى دەبەپەی نسێبین تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون

زینەت ئالگان هاوسەرۆکی دەبەپە لە نسێبین، جەنگیز کۆک هاوسەرۆک شارەوانیى نسێبین و ئەمینە ئاکیوز ئەندامانى ئەنجوومەنى شارەوانیى نسێبین تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون. ئاکیوز باری تەندروستیى ناجێگیرە.

رووداوەکە شەوی رابردوو لە نزیک گوندی سوجەکەن لە ناوچەى حەسکێفی ئێلح روویداوە.

ئەو بەڕێوەبەرانەی دەبەپە لە دوای بەشداریکردنیان لە دانیشتنى دادگایکردنى سارا کایا هاوسەرۆک شارەوانیى پێشوویى نسێبین لە گەڕانەوەدا بوون بۆ نسێبین و لەو کاتەدا بەهۆی بەرکەوتنى ئۆتۆمبێلێکى ترەوە تووشی ئەو رووداوە بوون.

بەهۆی ئەو رووداوەوە زینەت ئالگان هاوسەرۆکى دەبەپە لە نسێبین، جەنگیز کۆک هاوسەرۆک شارەوانیى نسێبین، ئەمینە ئاکیوز ئەندامى ئەنجوومەنى شارەوانیى نسێبین، خوشکی سارا کایا هاوسەرۆک شارەوانیى پێشووی نسێبین و بە گشتی ٦ بریندار بوون.

لە دواى رووداوەکە بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئێلح. باری تەندروستیى ئەمینە ئاکیوز ناجێگیرە و تاوەکو ئێستا نەهاتووەتەوە سەر هۆشی خۆی و لە ژێر چاودێریى وردی پزیشکدایە.

ر.م