"بەڵێنی سەرکەوتنمان بە رۆڵەکانی عەفرین، سوور، جزیر و برادۆست داوە"

گەریلاکان ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیایان لە هەرێمی برادۆست لێکدایەوە وتیان، "هەتاکو ئێمە بوونمان هەبێت داگیرکەر ناتوانێت بە ئاسانی جموجوڵ بکات. ئێمە بەڵێنمان داوەتە رۆڵەکانی عەفرین، سوور، جزیر و برادۆست کە نیشتمانەکەمان بپارێزین."

گەریلاکان ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیایان لە هەرێمی برادۆست لێکدایەوە وتیان، "هەتاکو ئێمە بوونمان هەبێت داگیرکەر ناتوانێت بە ئاسانی جموجوڵ بکات. ئێمە بەڵێنمان داوەتە رۆڵەکانی عەفرین، سوور، جزیر و برادۆست کە نیشتمانەکەمان بپارێزین."

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار ئۆپەراسیۆنی سوپای داگیرکەری تورکیا، کە لە ٥ی نیسان/١٦ی خاکەلێوە دەستی پێکردووە لێکدایەوە. گەریلاکان کە لە گۆڕەپانی شەڕدا دەستنیشانیان کرد کە داگیرکردنی برادۆست وعەفرین لە یەک مێشک و سیاسەتەوە سەرچاوە دەگرێت. گەریلاکان وتیان، ئامانجی سەرەکیی دەوڵەتی تورکیا ئەوەیە، کە ڕێگە نەدات کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ببێتە خاوەن ستراتژی و دەستنیشانیان کرد، هەتاکو بوونیان هەبێت ڕێگە بە داگیرکەر نادەن کە بە ئاسانى جموجوڵ بکات.

" هێزی ئێمە فیداییە وسەردەکەوێت"

سلیوا شۆڕش گەریلای یەژا ستار ئەوەی وەبیرهێنایەوە، کە ئەو بە چەکی دۆشکا لە دژی فڕۆکە شەڕکەرەکان تێدەکۆشێت و دەستنیشانی کرد، کە هێزی ئەوان فیداییە و سەردەکەون. 

سلیوا شۆڕش وتی، سوپای تورکیا بۆ لەناو بردنی کوردستان ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی دەست پێکردووە و هێرشی هەموو شوێنێک دەکات. سلیوا ئاوەها درێژەی بە قسەکانیدا :" ئەو ئۆپراسیۆنە لە هەرێمەکانی عەفرین، بۆتان، گارزان، ئامەد و دێرسیم  دەستی پێکردووە، لە هەرێمی خواکورک-یش دەستی پێکردووە. بە چەک و تەکنیکی پێشکەوتوو سوپای خۆیان لەسەر گردی لیلێکان جێگیر کردووە. لە ڕۆژی ٥ی نیئسان/١٦ی خاکەلێوە چالاکی گەریلا لە دژی داگیرکەران دەستیپێکردووە.

 " هەتاوەکو ئێمە بوونمان هەبێت داگیرکەر ناتوانێت بە ئاسانی جموجوڵ بکات"

گەریلا سلیوا ئەوەی ئاشکرا کرد، کە دەوڵەتی تورکیا سوپایەکی پۆشتە و پەرداخی بە تەواوی چەک و تەکنیکی سەربازی پێشکەوتووەوە ڕەوانەی هەرێمەکە کردووە، سیلڤا وتی، "بە چەکی دۆشکاوە بە چەندین کاتژمێر لە دەژی فڕۆکە شەڕم کردووە. ئێمە لە گردی کەڤورتە-ین لە بەرانبەری گردی ئۆپراسێۆنەکەداین.

بە چاوی خۆم دیتم هەڤاڵانمان بە چەکی دۆشکا  هێلیکۆپتەری کوبرایان کردە ئامانج، من بە چاوی خۆم کوژرانی سەدان سەربازی سوپای تورکیام دی. گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە رێگە نادەن داگیرکەر لەسەر خاکی ئێمە بە ئاسودەیی هەناسە بدات.

هەتاکو ئێمە مابین داگیرکەر ناتوانێت بە ئاسانی بجوڵێتەوە. گەلی کورد خاوەنی سوپایەکی فیداییە کە لە رۆڵەکانی ئەوان پێکهاتووە. هەر بۆیە با گەلی ئێمە ئاسوودە بن. ئێمە بەڵێنمان داوەتە رۆڵەکانی عەفرین، سوور، ئامەد، جزیر و برادۆست کە خاکی خۆمان بپارێزین.

" ڕۆحی بەرخۆدانی عەفرین لێرە بەردەوامە"

ئارتێش وڵات گەریلای هەپەگە، کە بەشدارە لە بەرخۆدان لە دژی داگیرکەران دەستنیشانی کرد، هێزی گەریلا تەکنیکی دوژمنی تێکشکاندووە. گەریلا وڵات ئاشکرای کرد، ڕۆحی بەرخۆدانی ئاپۆیی لە هەر شوێنێک دەنگی داوەتەوە و وتی: ٥ مانگە هێرش دەکرێتە سەر سیدەکان و گەلی ڕەش. سوپای تورکیا پشتی بە تەکنیکی خۆی بەستووە و بەنیازە ڕۆژئاوا، باكوور و باشوور داگیر بکات. من ڕاشکاوانە دەڵێم، کە سوپای تورکیا سەرەڕای تەکنیکی پێشکەوتوو ناتوانێت بۆساتێکیش لە بەرامبەر گەریلادا خۆڕاگری بکات. شەڕی سوپای تورکیا شەڕێکی تەکنیکییە، هەمو هەڤاڵانی ئێمە لە سەنگەردان و لە دژی سوپای داگیرکەر شەڕدەکەن. ڕۆحی بەرخۆدانی عەفرین لێرە بەردەوامە. هەموو کەسێک خاوەنی ڕۆحی بەرخۆدانی ئاپۆییە و بۆ هەمان ئامانج شەڕدەکات.

" بەرخۆدانی سەردەم لە دژی تەکنیکی سەردەم"

وڵات گەریلای هەپەگە ئاشکرای کرد، گەریلا لە هەر شوێنێکی کوردستان بوونیان هەیە و وتی: ئێمە لە کات و شوێنی پێویستدا خۆمان دەردەخەین. سوپای تورکیا ئەوە باش دەزانێت و دەترسێت، چونکە لە شوێنانەش کە داگیری کردووە  ئێمە دەرکەوین. ڕاستی ئەو شەڕە پێچەوانەى بانگەشەی میدیاکانی تورکیایە. سوپای تورکیا بە بێ فڕۆکەی چاودێری ناتوانێت لە کونی خۆی بێتە دەرەوە. تەواوی هەوڵیان ئەوەیە لە ڕێگەی فڕۆکەی سیخوڕییەوە خۆیان بپارێزن، بەڵام سودی نییە. ئێمە لە دژی فڕۆکە سیخوڕییەکان و تەکنیکی پێشکەوتووی ئەوان چالاکی دەکەین. کەواتە تەکنیکی پێشکەوتووش ناتوانێت ئەوان بپاریزێت.

وەک گەریلاکلانی ئازادی کوردستان، ئێمە باوەڕمان هەیە، کە بە ڕۆحی تێکۆشان و بەرخۆدان-ی سەردەم سەر دەکەوین و ئێمە بەو بیر و باوەڕەوە شەڕ دەکەین.