"بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە داواى یەکڕیزی لەلایەنەکانی کەرکوک دەکەین"

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی داوا لە لایەن و پێکهاتەکانی شاری کەرکوک دەکات یەکڕیزبن بەرامبەر هەوڵی تێکدانی سەقامگیری و پێکەوەژیانی شارەکە.

ڕێحان حەمید هاوسەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی راگەیاند: "بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی جیهان و کوردستان دەکەین بەتایبەتی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی رێگای ئازادی."

هەروەها ڕێحان حەمید راشیگەیاند: "هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە جەژنی ئاشتی و پێکەوە ژیان لە نێوان هەموو پێکهاتە و ئایین و بیروباوەڕە جیاوازەکانی شاری کەرکوک سەرەڕای ئەو ناسەقامگیری و نائارامییەی رووبەروی شارەکە بووەوە کە کاریگەری لە لایەنی کۆمەڵایەتیی پێکهاتەکانی شارەکە کرد."

لە کۆتایدا ڕێحان حەمید وتی: "داوا لە لایەنەکانی شاری کەرکوک دەکەم یەکریزی بپارێزن و رووبەروی هەر هەوڵێکی تێکدەرانەی دەوڵەتانی هەرێمی ببنەوە، کە پێکەوە ژیانی پێکهاتەکانی شاری کەرکوک بخاتە مەترسییەوە.''

ژ.ت