بە دەیان دەزگا و پارتی کوردستان پشتگیری خۆیان بۆ هەنگاوەکەی کەجەکە دەربڕی

بە دەیان دەزگا و پارتە کوردیەکان لە ئەوروپا ڕایانگەیاند کە بەشداری لە هەنگاوەکەی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، داگیرکاری و فاشیم، کاتی ئازادیە'ی کەجەکە دەکەن.

بە دەیان دەزگا و پارتی وەک یەنەکە، گۆڕان، پەژاک، کۆدار، کەجەدەکە – ئەوروپا و تەژەدە – ئەوروپا ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

دەزگا و پارتە کوردیەکان کە ئەوانەیش بەشداری هەموو چالاکیەکاندا دەکەن لە چوارچێوەی هەنگاوی ١٢ی ئەیلولی کەجەکەدا دەستپێکراوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکاتە سەر کورد و جۆگرافیای کوردستان. لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەم تایبەتمەندیانە کرا:

"بەم هێرشانە دەیانەوێت هەموو بەها، مێژوووی پیرۆزمان و دەستکەوتەکانمان لەناوببەن. وا دەردەکەوێت کە ئەوەی لە سەدەی ٢٠دا لە جەنگی دووەمی جیهاندا نەیانتوانی بکەن و ئامانجە نیوەچڵەکانیان لەم سەدەیەی ٢١دا لە جەنگی سێیەمی جیهاندا بە ئەنجام بگەیەنن.

دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی هێرش دەکاتە سەر چوار پارچەی کوردستان، بەردەوامی بە هێرشەکانی دەدات کە هیچ سنور و یاسایەکی جیهانی لەبەرچاو ناگرێت. ئەو هێزەشی بێگۆمان لە دواکەوتوویی دەوڵەتان و هاوکارەکانی لە کوردستان وەردەگرێت.

لەدژی هێرش و سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی ئاکەپە و مەهەپە بەرخۆدانێکی بەهێزی بەڕێز ئۆجالان لە ئیمڕالی و بەرخۆدانی گەورەی گەلە قاڕەمانەکەمان و تەڤگەری گەل هەیە. هەر کە ئەردۆغان لاواز دەبێت، هێرشکارتر دەبێت.

بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکان، شکاندنی گۆشەگیری ئیمڕالی، بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی، ئاشتی و دیموکراسی، کەجەکە بۆئەوەی تێکۆشان بەهێزتر بکات هەنگاوێکی مێژوویی دەستپێکرد. ئێمە وەک دەزگا و پارتەکان لە ئەوروپا هەنگاو و بانگەوازی کەجەژە ڕاست دەبینین و ئێمەش بەشداریی لە چالاکیەکاندا بە دروشمی 'بەسە بۆ گۆشەگیری، داگیرکاری و فاشیم، کاتی ئازادیە' دەکەین.

ئیدی پێویستە نە هێزە دەرەکیەکان و نە کوردستانیان ببنە هاوکاری دڕندەیی و شۆفێنیزمی ئەردۆغان. پێویستە جێگای خۆیان لەگەڵ بەرخۆدان ، تەڤگەری و دۆزی گەلی کوردستانی مافداردا بگرن."

ناوی دەزگا و پارتەکان کە ئیمزایان لەسەر ڕاگەیەنراوەکە کردووە بەم شێوەیەیە:

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (یەنەکە)

بزووتنەوەی گۆڕان

کۆنگرەی کۆمەلگای کوردستانیان – ئەروپا (کەجەدەکە – ئە)

بزووتنەوەی ژنانی کوردستان – ئەوروپا (یەژەکە – ئە)

پارتی شیوعی کوردستانی باشوور

پارتی زەحمەتکێشانی – باشوور

پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیان (پادێ)

تەڤگەری ئازادی

پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)

پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (پەدەکەسە)

پارتی چەپی کورد لە سوریا

بزووتنەوەی نووژەن کوردستان – سوریا

پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا (پەچەدەکەسە)

پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (ئەلپارتی)

پارتی چەپی دیموکرات لە سوریا

پارتی رێکەوتنی کورد لە سوریا

پارتی چاکسازی کورد لە سوریا

پارتی سەوزی کوردستانی لە سوریا

پارتی دیموکراتی کوردستان لە سوریا

پارتی کۆمۆنیستی کوردستان لە سوریا

پارتی ئیسلامی کوردستان (پیک)

پاارتی کۆمۆنیستی کوردستان (کەکەپە)

تەڤگەری کاوا

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)

یەکێتی شۆڕشگێرانی کووردستان

کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)

کۆمەڵگای ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)

پلاتفۆرمی هۆرام

پلاتفۆرمی زاگرۆس

پلاتفۆرمی یارسان

یاری کورد

تەڤگەری کەلتور و هونەری کورد (تەڤچاند)

Kurdische Gemeinde Stuttgart e.V

فیدراسیۆنی عەلەویەکانی کوردستان (فەدا)

فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی ئێزدیان (ناڤ – یەک)

Kurdische Zentrum Berlin

کۆمەڵگای ئیسالامی کوردستان (جیک)

ئینیستیتوی کوردی – ئەڵمانیا

ئینیستیتوی کوردی بروکسل

ئەنجومەنی شەنگالی دەرەوەی وڵات (مەشەدە)

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان (یەمەکە)

یەکێتی ئێزدیانی سووری (یەس)

Kurdisch Gemeinde Brandenburg - Berlin

Dachverband der Êzidischen Frauenräte

DKF (Deutsch-kurdisches Forum) e.V Dresden

کۆنگرەی گەلی میزۆپۆتامیا

پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا

Kurdistan human rights Association

ف.ق