تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی ئەڵمانیا لە کوردستان

نەک تەنها لە ساڵی ١٩٣٨ کۆمەڵکوژی دەرسیم، بەڵکو لەم سەدەیەدا زۆر جارشەڕ سەپێندراوە بەسەر کوردستاندا کە چەکی زەهراوی و کیمیایی ئەڵمانی تێیدا بەکار هاتووە. دەوڵەتی ئەڵمانیا بە تەواوی بێدەنگە..

سەبارەت بە بەڵگە نوێیەکان کە باس لە کۆمەڵکوژی دەرسیم دەکات بە گازی کیمیایی ئەڵمانی ئەنجام دراوە، لە ساڵی ١٩٣٧ دەستیپێکرد و لە ساڵی ١٩٣٨ تەواو بو سەبارەت بە بەکارهێنانی گازی کیمیایی حکومەتی بەرلین وتبووی،"تەنانەت ئێمەش ئاگادار نین". بەڵام ڕۆژنامەی دەرسیم و یانی ئۆزگور بە بەڵگەوە ئاشکرایان کردبوو کە بە ئیمزای مستەفا کەمال ئەتاتورک بۆ کۆمەڵکوژی دەرسیم دەوڵەتی تورکیا لە ئەڵمانیای نازی گازی ژەهراوی وەرگرتبوو.

لە بەرامبەر ئەم بەڵگانە هەڵوێستی حکومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا جێگەی سرەنج بوو. نوێنەری حزبی چەپگەری ئەڵمانی ئوللا ژیلپک لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ ANF ئاشکرای کردبو، لە دەرسیمەوە هەتا هەڵەبجە گازی ئەڵمانی لە کوردستان بەکار هاتووە.

چەکی ئەڵمانیا لە کوردستان بابەتێکی نامۆ نییە. نەک تەنها لە باکووری کوردستان، لە هەمو پارچەکانی تر زۆربەی چەکە گرینگەکانی ئارتەشی تورکیا و هێزە داگیرکەرەکان چەکی ئەڵمانیە.

سەردەمی سەدام حوسێن زۆربەی چەکەکانی دەوڵەتی عێڕاق لە باشوری کوردستان بەکاری هێنابو و زۆربەی ئەو چەکانەی لە ساڵی ١٩٩٠ دەوڵەتی تورکیا لە باکووری کوردستان بەکاری هێنابو چەکی ئەڵمانی بوو. تانکی لیۆپارد، پانزێر، چەکی G3 و G36 ، زۆرێک لە پێداویستی سەربازی دەوڵەتی تورکیا مافی بەکارهێنانی لە ئەڵمانیا وەرگرتبو.

هەرەوها زۆرجار ئاشکرا بوە کە گازی ژەهراوی و کیمیایی لە کوردستان لە دژی سڤیل و گەریلا بەکار هێنراوە سەر بە ئەڵمانیا بوە.

ئەو گازەی لە هەڵەبجە بەکارهێنرا..

١٦ی ئاداری ١٩٨٨ ئەو گازەی لە هەڵەبجە لە باشوری کوردستان بەکار هێنرا بۆیە هۆکاری مردنی زیاتر لە ٥ هەزار کورد. ئەو گازەی لە کوردستان بەکارهێنرا برینێکی قوڵی دروست کرد ڕژێمی سەدام حوسێن لە کارگەیەکی شاری سامەرا دروستی دەکرد. بەڵام لە چەند قۆناغێکی بەرهەمێنان ئەم گازە بە فەرمیەتی ئەڵمانیا بەکارهێنراوە.

بۆ بەرهەمهێنانی گازی فەرمیWater Engineering Trading  تەکنیکی بەرهەمهێنانی نارد بۆ سامەرا. W.E.T لە باڤاریا پارچەی ئۆتۆماتیکی دروست دەکرد، بە بەهای ٧ ملیۆن نمونەی موشەکی بۆمبەیی و سیاسەتی تەقاندنی فرۆشت. سەدام حوسێن بۆ بەدەست هێنانی گازی کیمیایی لە کۆمپانیای کارڵ کۆلبا پێداویستی کیمیایی و تاقیگەی وەرگرت.

لە دوای ساڵانێک لە سزای نێونەتەوەیی ئاشکرایان کرد لە بەرهەمهێنانی ئەو تەقەمەنیەی لە هەڵەبجە بەکاریان هێنا، بە لایەنی کەمەوە ٥٢٪ پشکی ئەڵمانیای تێدایە. لەناوبەری ساڵی ١٩٨٢ بۆ ١٩٨٦ سەدام حوسێن بە بەهای ٦٢٥ ملیۆن دۆلار چەکی لە ئەڵمانیا کڕیبو. ساڵی ١٩٩٠ بۆیە ڕۆژەڤ کە ئەڵمانیا هاوکاری ئەو تاوانەی هەڵەبجەی کردوە. حکومەتی ئەو کاتە لەسەر بازرگانی چەک دەوەستان.

لە ئابی ١٩٩٠ نوێنەرایەتی نە‌هێشتنی تاوان لێکۆڵینیان کرد و لە کۆمپانیاکانی کارل کۆلبی و W.E.T لەسەر ٧ بەڕێوبەر سکاڵایان تۆمارکرد و بڕیاری گرتنیان بۆ دەرکرا. بەڵام ئیسپات نەکرا بە فەرمی پێداویستیان داوە بە سەدام حوسێن، لەبەر ئەوەی بە ڕێگای فەرمی ئەو چەکانە نەفرۆشرابون. هەواڵگیری ئەڵمانیا چاوپۆشی لەم بازرگانیە پیسە کردبو.

لە پەرتوکی “ixracata mirime-hetiketiyen ceken Elman en li rojhilata navim” ، ڕۆژنامەوانی ئەڵمانی هانس لیاندجکر و ڕیچارد ریکلیمان هاوکاری کردنی ئەڵمانیا لە کۆمەڵکوژی هەڵەبجە بە بەرفراوانی باس دەکەن.

چەکی کیمیایی کە لە دژی گەریلا بەکار هێنرا..

لەگەڵ ئەوەی بەپێی یاسای نێودەوڵەتی قەدەغەیە بەڵام زۆر جار بە بەڵگەوە ئاشکرا بوە کە لە شەڕی ٣٠ ساڵی دا گازی ئەڵمانیا لە لایەن ئارتەشی تورکیاوە لە دژی گەریلای پەکەکە و هەپەگە بەکار هێنراوە. نمونەی بەرچاوی ئەم تاوانە، ١١ی گوڵانی ساڵی ١٩٩٩، لە هەرێمی باڵیکایای سەر بە شرناخ لە ئەشکەوتێک ئەنجامدرا و ٢٠ گەریلای پەکەکە کۆمەڵکوژ کران.

لە دوای شەڕی ئەو سەردەمە دەبینینن کە خەتی ئارتەشی تورکیا دیمەنیان گیرابو لە ساڵی ٢٠١١ لە کەناڵی ڕۆژ تیڤی و ئەنەفە پەخش کرابو. لە دیمەنەکاندا سەربازێک بەم شێوەیە قسە دەکات"گومان ئەکرێ کە سوپاکەمان ژەهراوی ببن بەڵام دیسان وەک جانەوەر بە قارەمانی دەرکەوین، لەگەڵ ئەوەی ڕۆژێک ناوبەرمان داوە بەڵام هێشتا کاریگەری گازەکە ماوە."

پاشماوەی تەقەمەنی کە لە هەرێمی بالیکیا بەکارهێنرا بەپێی ئەو زانیاریانەی ڕۆژنامەوانی و تیلیفزیۆنی ئەڵمانیا گێشتبۆ دەسیان و لێکۆڵین لەو بارەیەوە ئەنجام درابو. لە لێکۆڵینەوەکەدا لە زانکۆی مۆنیهی سەبارەت بە گازی CS لەسەر ئەو پاشماوانە بینرا. لە بەرنامەیەکدا بە ناوی “KENNZEICHEN” لە ٢٧ی جوتمەهی ساڵی ١٩٩٩ لە کەناڵی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئەڵمانیا ZDF لە پەخشەکە باس لەوە کرا ئەم گازە لە هێڵی فەرمی “Bucj & Depyfag” بەرهەمهێنراوە و بە دەستوری حکومەتی ئەڵمانیا لە ١٩٩٥ بە تورکیا ئەفرۆشرێت."

ک-ش