تۆوی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە سویسرا دەچێنرێت!

بۆ ئەو شەڕڤانە ئینتەرناسیۆلیستانەی لە رۆژئاوا شەهید بوون، لە ناوچەی مۆنت سۆلەیل لە شاری سانت لمیر-ی سوسیرا، کە بە شوێنی بزووتنەوەی ئەنارشیستی نێونەتەوەیی دەناسرێت دار دەڕوێنرێت.

کاریگەریی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ئاستی نێونەتەوەیدا رۆژ بەرۆژ بەرفراوانتر دەبێت.

دەستەیەک لە گەنجانی سویسرا بۆ یادی ئەو شەڕڤانە ئینتەرناسیۆنالیستانەی لە رۆژئاوا گیانیان لەدەستداوە، لە ناوچەی مۆنت سۆلەیل (چیای رۆژ) لە شاری سانت لمیر-ی سویسرا لە دارستانەکان دار دەڕوێنن.

سانت لمیر وەکو شارێک لە کۆتایی سەدەی ١٩هەمدا بە خانەخوێ و ماڵی دروستبوونی بزووتنەوە کرێکارییە ئینتەرناسیۆنالیست و شۆڕشگێڕەکان دەناسرێت. ئێستاش وەکو ناوەندی بزووتنەوە ئەنارشیستییەکان دەناسرێت. لەو شارەدا ماوەیەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەنارشیزمی هەرەوەزیى میخائیل باکۆنین و چەندین کەسی تری وەک ئەوی تێیدا ژیاون و کاری ڕێکخستنیان کردووە.

چاندنی ئەو دارانە رۆژی ١٤ی ئەیلول / ٢٣ی خەرمانان بە مەراسیمێک دەستپێدەکات. هەروەها کەسوکاری ئەو شەڕڤانە ئینتەرناسیۆنالیستانەی کە لە رۆژئاوا گیانیان لەدەستداوە و هاوڕێکانیان بەشداری مەراسیمەکە دەبن. ناویان لەو دارستانە ناوە 'دارستانی شەهیدان ئینتەرناسیۆنالیستی رۆژئاوا'.

هەرەوەزی وکاری دەستەجەمعیى مۆنت سۆلەیل ' لە بارەی مەراسیمەکەیان بە ناونیشانی 'دارستانێک بۆ شەهیدانی ئینتەرناسیۆنالیستی رۆژئاوا' راگەیاندراوێکی بڵاوکرەوە.

'خاوەنداریکردن لە یادیان ئەرکی ئێمەیە'

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە شەڕی ناوخۆیدا لە سوریا گەلانی رۆژئاوا راپەڕین و چەند ناوچەکەیان لە رژێم و رێکخراوە جیهادییەکان پاک کردەوە و تێیدا هاتووە: "لە گەلانی کورد، عەرەب، تورکمەن، ئەرمەن، سوریان و ئێزدی هەزاران گەنج بۆ بونیادنانی سیستمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتێک، کە هێز لە پارادیگمای ئازادیپارێزیی ڕەگەزی و زایندی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی و ژینگەیی وەردەگرێت، شەڕیان کرد.

بە شێوەیەک کە بە رۆحی لیوا ئینتەرناسیۆنالیستەکان، کە لە دژی فاشیزمی ئیسپانیا شەڕیان کرد سەدان ئینتەرناسیۆنالیستیان خستە سەر ڕێبازی شۆڕشگێڕیی سویسری باربارا کیستلەر و چوونە ڕۆژئاوا و شۆڕشیان پاراست و شەڕیان کرد. دەیان ئینتەرناسیۆنالیست لەو شەڕەدا گیانیان لەدەستدا. لەدەستدانیان بۆ ئێمە لەدەستدانێکی گەورەیە و خاوەنداریکردن لە یادیان ئەرکی هەموومانە. ئەرکی ئێمەیە، کە ئێمە ببینە خاوەنی داواکاریی و ئامانجەکانی ئەو هەڤاڵانە، کە لەو پێناوەدا گیانیان لە دەستداوە".

'تۆوی شۆڕشی رۆژئاوا دەچێنین'

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە رۆژئاواوە هەتا چیاکانی سەرووی گۆڕانی کەش و هەوا سیستمە ئیکیلۆژی  و ژینگەیەکەمان تێکدەشکێنرێت. گۆڕانی کەش و هەوا کاریگەریی قورس دەکاتە سەر دارستانەگان. لەبەر ئەوە بۆ پاراستنی دەوڵەمەندی و جۆرەکانی سروشت، پێویستە داری تازە بچێنین. دارەکانمان لە مۆنت سۆلەیل (چیای خۆر) دەچێنین تاوەکو ببێتە هێمای سەرکەوتن لە دژی تاریکایی فاشیزم. بەو دارستانە یادەوەری و داواکارییەکانی شەهیدانی شۆڕشی رۆژئاوا کە رۆژبەرۆژ گەورەتر دەبێت، دەیپارێزین.".

ژ.ت