تیرۆری دەوڵەت لە باکووری کوردستان و تورکیا شەرمەزارکرا

تیرۆری دەوڵەت لە ئامەد لەبەرانبەر سیاسەتمەدار و چالاکوانە کوردەکان، لە باکووری کوردستان و تورکیا شەرمەزارکرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنێکدا لە ئامەد، چالاکوان و سیاسەتمەدارانی کورد دەستگیرکران. لە زۆر شار دەستگیرکردنی سیاسەتمەداران بە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسی شەرمەزارکران. لە ڕاگەیەنراوەکاندا ئاماژە بەوەکرا،"ئێمە لەبەرانبەر فشارەکانتان سەرمان دانانەوێنین، هەر چەندێک هێرش بکەن، ئێمە زیاتر بەهێز دەبین و هەڤاڵانمان بە زوترین کات ئازاد بکەن."

ئامەد

پلاتفۆرمی ژنانی دیجلەی ئامەد لەبەردەم باڵەخانەی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا کە بەڕێوەبەرانی دەستگیرکران کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا. ژمارەیەکی زۆر ژن بەشداریان کرد. ئارین زومروت ئەندامی پلاتفۆرمەکە قسەی کرد و وتی، هەموو کاتێک ژنان دەبنە ئامانجی هێرشەکان، لەگەڵ دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دایکی ٧٥ ساڵ دەستگیر دەکرێت. ژنانی هاوڕێمان دەستگیردەکرێن. ئێوە ناتوانین، تێکۆشانمان تێکبشکێنن. هەر چەندێک هێرش بکەن، تێکۆشانمان بەهێزتر دەبێت.

ڕەمزیە تۆسون پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەدیش ڕایگەیاند، ئەوان لەدژی فشارەکان تێکۆشانیان گەورەتر دەکەن.

ڕوحا

ڕێکخستنی هەدەپەی ڕوحاش کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و دەستگیرکردنی سیاسەتمەدار و چالاکوانەکانی شەرمەزارکرد. کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسی لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپەی پرسوس ئەنجامدرا و پارلەمانتاران ئایشە سوروجو و عومەر ئۆجالان و زۆر کەس بەشداریان تێدا کرد. سوروجو قسەی کرد و رایگەیاند، کەس ناتوانێت تێکۆشانیان تێکبشکێنێت و وتی، "تا کۆتایی لەدژی فشارەکان تێدەکۆشین. سەرمان دانانەوێنین و بە تێکۆشان وڵامی فشارەکان دەدەینەوە. ئێمە زیاتر بازنەی تێکۆشان فراوانتر و بەهێزتر دەکەین. پێویستە بە زوترین کات هەڤاڵانمان ئازادبکرێت و ئێوە لەسەر لێواری تێکچووندان."

شڕنەخ

ڕێکخستنی هەدەپە لە ناوچەی جزیر و سلۆپی شڕنەخ ئۆپەڕاسیۆنەکەیان شەرمەزار کرد. گولەر تونچ هاوسەرۆکی هەدەپەی جزیر وتی، هیچ فشارێک ناتوانێت تێکۆشان و پشتگیری ژنان تێکبشکێنێت.

مێردین

ڕێکخستنی هەدەپەی ناوچەی میدیادی مێردینیش دەستگیرکردنی سیاسەتمەدارانی شەرمەزار کرد. لە باڵەخانەی هەدەپە ڕاگەیەنراوێک خوێندرایەوە و دواتر شیرین چەلەبی بەڕێوەبەری هەدەپە قسەی کرد و باسی ئەوەی کرد کە ئۆپەڕاسیۆنەکان ناتوانن بێزاریان بکەن.

ئەنقەڕە

پلاتفۆرمی ژنانی ئەنقەرە لەبارەی دەستگیرکردنی چالاکوانە ژنەکان و سیاسەتمەداران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئۆپەڕاسیۆنەکەی شەرمەزارکرد و داوای کرد چالاکوان و سیاسەتمەداران بە زوترین کات ئازاد بکرێن.

دیلۆک

ڕێکخستنی هەدەپەی دیلۆکیش کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و ناڕەزایی بەرانبەر دەستگیرکردنی سیاسەتمەداران دەربڕی. کۆنفرانسەکە لەبەردەم باڵەخانەی هەدەپە ئەنجامدرا و دیلۆک سۆنگول کۆچداغ هاوسەرۆکی هەدەپەی دیلۆک قسەی و داوای کرد سیاسەتمەداران ئازاد بکرێن و وتی، هیچ هێزێک ناتوانێت تێکۆشانی ژنان و گەلی کورد ئاستەنگ بکات.

ف.ق