تەرمی دوو گەریلا لە گۆڕستانی بێکەسەکان بەخاکسپێردران

لە مانگی ئابدا لە بەرزاییەکانی مێردین شەڕێک ڕوویدا. دوو گەریلا لەو شەڕەدا شەهید بوون و تەرمەکانیان لە گۆڕستانی بێکەسەکان بەخاکسپێردرا.

لە هەرێمی عەیندلبی نێوان شەباژێری ناوچەی دێرکی چیای مازی و شێبێی شەمرەخ و گوندی کانی عەلی لە ٨ی ئابدا قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنرابوو. هەمان ڕۆژ شەڕێک ڕوویدا و لەو شەڕەدا دوو گەریلا شەهید بوون.

بە بیانووی ئەوەی تێستی خوێنیان وەک یەکتری نەبووە، تەرمی هەردوو گەریلاکان لە پزیشکی دادوەری نەخۆشخانەی دەوڵەتی مێردین وەرگیرایەوە و لە گۆڕستانی کامۆر لە ناوچەی ئارتوکلوری مێردین بەخاکسپێردران.

ف.ق