تەرمی شەهید ئەلحەسەن بە مەراسیمێکی شایستە بەخاک سپێردرا

لە منبج تەرمی مرعی ئەلحەسەن شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی منبج لە مەراسیمێکی شایستەدا لە گۆڕستانی شەهیدان بەخاک سپێردرا.

بە گردبوونەوەی سەدان هاوڵاتی دانیشتووی شاری منبج لە بەردەم نەخۆشخانەی فورات، تەرمی مرعی ئەلحەسەن شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی منبج کە لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانیدا شەهید بوو، وەرگیرا و بەرەو گۆڕستانی شەهیدان بەڕێکرا.

لە گۆڕستانەکە بە خولەکێک وەستان بە بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە خوێنی شەهیدان، مەراسیمێکی سەربازی رێکخرا. دواتر عەبدولرەحمان بانەوی لەسەر ناوی ئەنجومەنی سەربازی منبج وتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، شاری منبج قارەمانێکی تری بۆ باخچەی شەهیدان زیاد کرد.

داتر وەردە ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان قسەی کرد و وتی:"شەهیدان، رەگەزەکانی رۆناکی و ژیانی ئازاد و شکۆیان نووسیەوە و گیانیان بۆ رزگارکردنی وەڵات بەخت کرد."

لە مەراسیمەکەدا عەلی جمێلی سەرۆکی دەستەی کاروباری ئایینی لە منبج رایگەیاند، ئەو گەلەی خاوەنی ئەم شەهیدانە بێت، هیچ کات تێک ناشکێت.

لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و رادەستی خانەوادەکەی کرا و دواتر بە وتنەوەی دروشمی هاوسۆزی بۆ شەهیدان، تەرمی شەهید مرعی ئەلحەسەن بەخاک سپێردرا.

ز.ش