لە تەقینەوەى تانکەرێکى سوتەمەنیدا لە سنە ٢٧ کەس گیانیان لە دەستدا
لە شارى سنەى رۆژهەڵاتى کوردستان بەهۆى رووداوێکى هاتووچۆ و تەقینەوەى تانکەرێکى هەڵگرى سوتەمەنی ٢٧ کەس لە ئاگردا سوتان و ٥ کەسى تریش بە قورسى برینداربوون.
لە شارى سنەى رۆژهەڵاتى کوردستان بەهۆى رووداوێکى هاتووچۆ و تەقینەوەى تانکەرێکى هەڵگرى سوتەمەنی ٢٧ کەس لە ئاگردا سوتان و ٥ کەسى تریش بە قورسى برینداربوون.
نیوە شەوی رابردوو لە نزیک گەراجی شارى سنە، تانکەرێکى هەڵگرى نەوت خۆى کێشاوە بە پاسێکى هاتووچۆى سنە – تاراندا. بەهۆى ئەو رووداوەوە تانکەرەکە تەقیوەتەوە و ئاگری تێبەربووە. لەو رووداوەدا ٢٧ کەس لە سەرنشینەکانى پاسەکە گیانیان لە دەستداوە و لە ئاگرەکەدا سوتاون و ٥ کەسى تریش بە قورسی بریندار بوون.
راگەیاندرا، ئەو تانکەرەى هەڵگرى نەوت لە باشوورى کوردستانەوە بەرەو ئێران رۆیشتووە و ١٨ هەزار لیتر نەوتى تیادا بووە و لە شارى سنەى رۆژهەڵاتى کوردستاندا ئەو کارەساتەى دروستکردووە.
تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە لە دواى نزیکەى کاتژمێر و نیوێک توانیویانە ئاگرەکە بکوژێننەوە.
ئەو رووداوە ناڕەزایەتى هاووڵاتییانى لێکەوتووەتەوە و میدیاکانى ئێرانیش وەک هەموو کات ناڕەزایەتی هاووڵاتیانیان بە "ئاژاوەگێڕی" بڵاوکردووەتەوە.
تەقینەوەى تانکەرەکە زۆر گەورە بووە و ئاگرەکەى تاوەکو ٥٠٠ مەتر بە دەورووبەرى خۆیدا بڵاوبووەتەوە و جگە لەو زیانە مرۆییەکان، چەندین ئۆتۆمبێلى ترى هاووڵاتییانش لەو رووداوەدا سوتاون.
ر.م