تەندروستی کەرکوک: ئەو ژنەی تووشی کۆرۆنا بوو، گیانی لەدەستدا -نوێ کرایەوە-

بەرێوبەرایەتی تەندروستی کەرکوک گیان لە دەستدانی مەکیە ئەکرەم ژنە تووشبووەکەی کەرکوکی ڕاگەیاند.

دوای ئەوەی لە شاری کەرکوک ٧ حاڵەتی تووشبوو بە کۆرۆنا تۆمارکرا، شەش لەو تووشبووانە چاکبوونەوە و تەنها یەک تووشبوو لە شاری کەرکوک مابوو، شەوی ڕابردوو بەرێوبەرایەتی تەندروستی کەرکوک حاڵەتێکی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند کە ئەو دووەم حاڵەت بوو لە شاری کەرکوک.

تووشبووی دووەم ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵان بوو بەناوی مەکیە کەرەم و خەلکی ناحیەی تازە بوو لە باشوری شاری کەرکوک، هەر درەنگانی شەوی ڕابردوو ئەو ژنە .

دەربارەی تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە ،دکتۆر کەریم وەلی بەرێوبەری تەندروستی کەرکوک لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدابە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "تووشبووەکە ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵانە بەناوی مەکیە ئەکرەم لە نەتەوەی تورکمانە خەلکی ناحیەی تازەیە لە باشوری کەرکوک، ماوەیەکە ئەو ژنە لە ژێر چاودێری بووە ئەم شەو ئەنجامی پشکنینەکەی لە بەغدادی پایتەختەوە هاتۆتەوە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە."

هەروەها دکتۆر کەریم وەلی ڕایگەیاند: "ئەو ژنە تووشبووە بەهیچ شێوەیەک سەردانی ئێران و هیچ ووڵاتێکی دیکەی نەکردبوو و نازانین چۆن تووشی ئەو نەخۆشیە بووە، پاش ئەوەی بارودۆخی ئەو ژنە ناجێگیر بوو درەنگانی شەوی ڕابردوو کۆچی دوایکرد."

هەروەها درەنگانی شەو دوای ئەوەی ئەنجامی تووشبوونی ئەو ژنە ئاشکرا بوو، بە بڕیاری شانەی قەیرانەکان لە کەرکوک هێزە ئەمنیەکانی شاری کەرکوک بە هەماهەنگی لەگەل تیمە پزیشکەکانی شارەکە ناحیەی تازەیان گەمارۆدا و بۆ ماوەی ١٤ رۆژ ئەو ناحیەیە خرایە ژێر کەرەنتینەوە.

ز.ش