تەندروستی کەرکوک تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا ڕاگەیاند

بەرێوبەرایەتی تەندروستی کەرکوک دووەم حاڵەتی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند.

دوای ئەوەی لە شاری کەرکوک ٧ حاڵەتی تووشبوو بە کۆرۆنا تۆمارکرا، شەش لەو تووشبووانە چاکبوونەوە و تەنها یەک تووشبوو لە شاری کەرکوک مابوو، ئەم شەو بەرێوبەرایەتی تەندروستی کەرکوک حاڵەتێکی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند کە ئەمە دووەم حاڵەتە لە شاری کەرکوک.

تووشبووی دووەم ژنێکی تەمەن ٧٠ ساڵە و خەلکی ناحیەی تازەیە لە باشوری شاری کەرکوک.

دەربارەی تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە نوێیە، دکتۆر کەریم وەلی بەرێوبەری تەندروستی کەرکوک لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدابە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "تووشبووەکە ژنێکی تەمەن ٧٠ ساڵانە لە نەتەوەی تورکمانە خەلکی ناحیەی تازەیە لە باشوری کەرکوک، ماوەیەکە ئەو ژنە بەهۆی گومانی تووشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژێر چاودێری بووە ئەم شەو ئەنجامی پشکنینەکەی لە بەغدادی پایتەختەوە هاتۆتەوە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە."

هەروەها دکتۆر کەریم وەلی ڕایگەیاند: "ئەو ژنە تووشبووە بەهیچ شێوەیەک سەردانی ئێران و هیچ ووڵاتێکی دیکەی نەکردووە و نازانین چۆن تووشی ئەو نەخۆشیە بووە، لە ئیستاشدا ئەو نەخۆشە چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت تا دۆخی جیگیر بێت."

ز.ش