تەڤدەم سڵاو لە یەبەشە و یەژەشەی پارێزەرانی شەنگال دەکات

تەڤدەم بە بۆنەی ٦هەمین ساڵیادی هێرشە قڕکەرەکان بۆ سەر شەنگال راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و سڵاوی بۆ شەڕڤانانی یەبەشە و یەژەشە نارد، کە شەنگاڵ دەپارێزن.

بزووتنەوەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (تەڤدەم) بە بۆنەى ٦هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگال، کە چەتەکانی داعش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا لە دژی کۆمەڵگەى ئێزدی ئەنجامیان دا، راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

تەڤدەم کۆمەڵکوژیی شەنگال و تاوانەکانى چەتەکانی داعش کە بەدەربوون لە هەموو ئەخلاقێک لە دژی ژنان و کۆمەڵگەى ئێزدی ئیدانە کرد و رایگەیاند "چەتەکانی بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژی و تاوانانەوە ئەنجامیانداوە، ئامانجیان ئەوە بوو ئێزدییەکان بسڕنەوە و کولتورە مێژوویی و دێرینەکەیان لە ناو ببەن".

تەڤدەم لە بەردەوامیی راگەیاندراوەکەیدا باسی لەوەکردەوە، گروپە چەتەکان هەموو جۆرە چەکە قەدەغەکراوەکانیان بەکارهێنا و بەشێوەیەکى دڕندانە ودوور لە بەها و پێوەرە نێونەتەوەییەکان کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا و راشیگەیاند "چەتەکان جیاوازییان لە نێوان ژن و منداڵ و کەسانی بە تەمەندا نەدەکرد. تەنانەت شوێنە مێژوویەکانیش بە دەست تاوانەکاریەکانیانەوە رزگاریان نەبوو".

تەڤدەم سەرنجی خستەسەر ئەو شتانە کە چەتەکانی داعش نەیاندەتوانی لە شەنگال ئەنجامی بدەن و رایگەیاند، پشتیوانیی گروپە چەتەکانی ئەردۆغان بۆ هێرشەکانی سەر شەنگال بۆ ئەوە بوو کە هەموو شتێکی شەنگال و ئێزدییەکان لە ناو ببەن، بەڵام بەهۆی بەرخودانی رۆڵەکانی بزووتنەوەى ئازادیی کوردستانەوە ئەوەیان بە سەر نەخرا و شکستێان پێهێنرا.

تەڤدەم سڵاو لە بەرخودانی یەکەکانی بەرخودانی شەنگال و یەکەکانی ژنانی شەنگال دەکات و ئەوەی بەبیرهێناوەتەوە، کە شەڕڤانان بەرخودانی ئەفسانەییان ئەنجامدا و شەنگالیان پاراست و وتی "ئەو قارەمانییەى لە شەنگال ئەنجامدرا بووە رەخساندنی رێگای ئەمڕۆمان".

تەڤدەم لە کۆتایی دا سەرەخۆشی لە کۆمەڵگەى ئێزدی بە گشتی و بنەماڵەى ئەو ئێزدییانە بە تایبەتی دەکات، کە بوونەتە قوربانیی کۆمەڵکوژی و پشتیوانیی خۆی بۆ کۆمەڵگەى ئێزدی تاوەکو کۆتایهاتن بە هێرشەکانى دژ بەو کۆمەڵگەیە دووپات کردەوە.

ژ.ت