تەڤچاند یادی ئارام تیگرانی کردەوە
تەڤچاند یادی ئارام تیگرانی کردەوە و وتی،"هیچ کاتێک دەستی لە هونەری گەل بەرنەدا."
تەڤچاند یادی ئارام تیگرانی کردەوە و وتی،"هیچ کاتێک دەستی لە هونەری گەل بەرنەدا."
تەڤچاند ئەوروپا لە دەهەمین ساڵیادی کۆچی دواییدا، یادی هونەرمەندی کورد – ئەرمەن ئارام تیگرانی کردەوە.
تەڤچاند وەبیریهێنایەوە کە ئارام تیگران لە ٥٣ ساڵی ژیانی هونەری خۆیدا ٥٠٠ گۆرانی ئامادە کردووە و بڵاویکردووەتەوە. دایک و باوک و هەموو خزمەکانی لە کۆمەڵکوژی ئەرمەنیەکاندا لە ساڵی ١٩١٥دا کوژراون و خانەوادەکەی ناچار بووە بچێتە قامشلۆ، تیگران لە ساڵی ١٩٣٤ لە قامشلۆ لەدایکبووە. تیگران کە لە لایەن خانەوادەیەکی کورد بەخێوکراوە دەست بە گۆرانی کوردی کردووە.
تەڤچاند وەبیریهێنایەوە کە تیگران لە تەمەنی ٩ ساڵیدا دەستی بە کاری موزیک کردووە و لە ١٩ ساڵیدا دەستی بە موزیکی پرۆفیشناڵ کردووە و لە ساڵی ١٩٦٦ دا لەناو کورددا بووە بە هونەرمەند و لە ڕادیۆی ئەریڤان گۆرانی ووتەوە و دواتر لە ناو کورددا بووە بە هونەرمەندێکی زۆر خۆشەویست. ئارام لەگەڵ ئەوەی ئەرمەنی بووە بەڵام وتوویەتی،" ئەرمەنم بەڵام لە دڵمدا هەست بە ئازاری ئەرمەن و کورد دەکەن و من خەڵکی میزۆپۆتانم."
هەروەها باسی ئەوەکراوە کە هیچ کاتێک ئارام دەستی لە هونەری گەل هەڵنەگرتووە."
ف.ق