تەڤگەری ئازادی: بەشداری دەکەین لە یەک لیستی حزبە کوردستانیەکانی کەرکووک بۆ هەڵبژاردنەکان

کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کەرکووکی تەفگەری ئازادی ڕایگەیاند کە بەشدار دەبن لە یەک لیستی حزبە کوردستانیەکانی کەرکووک.

دوانیوەرۆی ئەمرۆ دوو شەممە ٩ی ئەیلول/١٨ی خەرمانان لە کۆبوونەوەیەکی کەسی یەکەمی حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکووک ، حزبە کوردیەکان بریاریاندا بە یەک لیستی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ببن، تەفگەری ئازادیش برایاریدا بەشدار بێت لە یەک لیستی حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکووک ناوی لیستەکەش (لیستی کەرکووکی کوردستانی)دەبێت.

کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کەرکووکی تەفگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ڕایگەیاند: " ئێمە وەکو تەفگەری ئازادی دوای خوێندنەوەمان بۆ دۆخی کەرکوک و درک کردنمان بەو مەترسیانەی ئیستا لەسەر کەرکووک هەیە کە لە ئیستادا هەلمەتێگی گەورەی بەعەرەب کردن و گۆرینی دیموگرافیا دەکرێت لە شاری کەرکووک و هەولدەدرێت کلتوری شارەکە لەناو ببردڕێت."

هەروەها کۆمەڵ سەرمەد ووتیشی" لەم دۆخەدا ئێمەش وەکو تەفگەری ئازادی لە کەرکووک هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەین و پێمان باش بوو پشستگیری لە هەمووو دەستپێشخەریک بکەین بۆ یەک لیستی کورد لە شارەکەدا."

لە کۆتایدا کۆمەڵ سەرمەد ڕایگەیاند " ئێمە وەکو تەفگەری ئازادی بریارماندا بەشداری بکەین لە یەک لیستی حزبە کوردستانیەکان لە شاری کەرکووک بۆ پارستنی پێکەوەژیان و ڕێگری کردن لە پرۆسەی بەعەرب کردن و گۆرینی دیموگرافیای شارەکە."

ک-ش