تەڤگەرى ئازادى رایگەیاند "له‌پێشوازی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌دا بانگه‌وازی له ته‌واوی موسوڵمانان و جیهانی ئیسلامی ده‌كه‌ین هه‌ڵوێست وه‌رگرن به‌رامبه‌ر داگیركاری توركیا".
لە راگەیاندراوەکەى دەستەى هاوسەرۆکایەتیى ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا، کە بە بۆنەى جەژنی رەمەزانەوە بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە "به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ته‌واوی موسوڵمانانی جیهان و به‌تایبه‌تیش موسوڵمانانی كوردستان ده‌كه‌ین، هیوادارین وه‌ك سروشتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام كه بۆ برایه‌تی ته‌واوی گه‌لانه هه‌رئاواش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ببێته ڕۆژی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان و وه‌لانانی ناكۆكییه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له‌و شه‌ڕو ئاڵۆزیانه‌ی كه‌هه‌ندێ كه‌س و گروپ له‌ژێر ناوی پیرۆزی ئیسلامدا تێرنابن له‌خوێن ڕشتن و ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی خۆیان بسه‌پێنن، بۆئه‌وه‌ش بوونه‌ته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و ته‌نانه‌ت له‌مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزیشدا ده‌سبه‌رداری پیلانه شه‌ڕه‌نگێزیه‌كانیان نه‌بوون، به‌تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاته نه‌ته‌وه‌په‌رستیه‌كه‌ی ئاردۆغان و ئاكه‌په".
تەڤگەرى ئازادى راشیگەیاندووە "له پێشوازیی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌دا بانگه‌وازی له ته‌واوی موسوڵمانان و جیهانی ئیسلامی ده‌كه‌ین هه‌ڵوێست وه‌رگرن به‌رامبه‌ر داگیركاریی ئاكه‌په بۆ سه‌رگه‌لی ئێمه‌ی موسڵمان كه ڕۆژانه په‌ره به‌داگیركاری ده‌دات له‌باشووری كوردستان و ده‌ستیان سووره به‌خوێنی ده‌یان و سه‌دان له‌خه‌ڵكی گه‌له‌كه‌مان و وێرانكاری چه‌ندین گوند و بۆته هه‌ڕه‌شه‌ش بۆ‌سه‌ر ئاشتی ته‌واوی گه‌لانی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها داوا له‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بێ ده‌نگ نه‌بن له‌سه‌ر ئه‌و داگیركارییه و هه‌ر پاساوێك قابیلی قبوڵ كردن نیه بۆ داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا".
لە کۆتایى راگەیاندراوەکەى تەڤگەرى ئازایدا ئەوەش هاتووە "هه‌ر لێره‌وه داوا له ڕیژێمی ئێران ده‌كه‌ین بڕیاری له‌سێداره‌دانی ڕامین حسێن په‌ناهی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه بڕیاره له‌سێداره‌دانی له‌دوای ته‌واو بوونی مانگی ڕه‌مه‌زان جێبه‌جێ بكرێت، كه‌ئێستا خانه‌واده‌كه‌ی نه‌ك چاوه‌ڕوانی جه‌ژن كردنن، به‌ڵكوله‌چاوه‌ڕوانی له‌سێداره‌دانی حسێن په‌ناهین".
ر.م