جارێکیتر لە وان بڕیاری قەدەغەکردنی هەموو جۆرە چالاکییەک درێژکرایەوە

پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە وان جارێکیتر بڕیاری قەدەغەکردنی هەموو جۆرە چالاکییەکی لەو شارەدا بۆ ماوەى ١٦ی رۆژی تر درێژ کردەوە.

پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان لە بەردەوامیی قەدەغەکارییەکان لە دژی هەموو جۆرە چالاکییەکى مەدەنی و جەماوەری و کولتوری و هونەریی گەلی کورددا، بۆ جارێکیتر قەدەغەکردنی هەموو جۆرە چالاکییەکی بۆ ماوەى ١٦ رۆژی تر درێژ کردەوە.

دەوڵەتی تورک  لە ساڵی ٢٠١٦ەوە تاوەکو ئێستا ئەنجامدانی هەموو جۆرە چالاکییەکی مەدەنی، جەماوەری، کولتوری، هونەری، کۆنفرانسی رۆژنامەوانی، گردبوونەوە، کۆڕ، سیمینار، هەڵدانی چادر، فێستیڤاڵ، خۆپیشاندان، ئاهەنگی بۆنە و یادەکان لە گەلی کورد قەدەغە کردووە.

ژ.ت