جموجوڵی فڕۆکەى چادێری لە ئاسمانی کامپی مەخمور زیادیکردووە

جموجوڵی فڕۆکە چاودێرییەکان بەسەر ئاسمانی کامپی پەنابەرانی مەخمورەوە زیادیکردووە.

لەم دواییانەدا لە ئاسمانی ناوچەى کامپی پەنابەرانی مەخمور جموجوڵی فڕۆکە چاودێرییەکان زیادیانکردووە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ جموجوڵێکى زۆری فڕۆکەى چاودێری بەسەر ئاسمانی مەخمورەوە هەبوو، بەڵام دیار نەبوو ئەو فڕۆکە چادێرییانە سەر بە حکومەتى عێراقن، یان بەسەر هاوپەیمانیی نێوونەتەوەیى دژ بە دژ داعشن، یان سەر بە دەوڵەتى تورکی داگیرکەرن.

ئەوەى جێگەى سەرنجە، ئەو فڕۆکە چاودێرییانە کە بەسەر ئەو ناوچەیەدا دەسوڕێنەوە زۆترین سوڕانەوەیان بەسەر ئاسمانی کامپی پەنابەرانی مەخمورەوەیە.

پێشتر و لە ١٥ی نیساندا فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر کامپی پەنابارانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) بۆردومانکرد و بەوهۆیەوە ٣ ژنیان لە کامپەکە شەهید کرد.

ژ.ت