جیک: ئێستا کاتی ئازادکردنی کورد و کوردستانە

جک بە ڕاگەیەنراوێک پشتگیری لە هەڵمەتی ' کات کاتی ئازادیە'ی کەجەکە کرد و وتی،"وەرن پێکەوە لەدژی زوڵم و داگیرکەران تێبکۆشین و لەسەر خاکی پیرۆز دەریان بکەین.

کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان (جیک) لە ڕاگەیەنراوێکدا پشتگیری خۆی بۆ هەنگاوەکەی کەجەکە ئاشکرا کرد و وتی،"کات کاتی خاوەنداریکردنە لە تێکۆشانی ئەو کەسانەی کە بۆ ئێمە و بۆ وڵاتەکەمان شەهید بوون."

جیک وتی،"گەلەکەمان لەناو زوڵمدا دەژی، بەڵام لەبەرانبەر زاڵمەکان هیچ کاتێک سەری دانەنەواندووە!

چەندین ساڵە بە بڕواوەیەکی گەورەوە لەدژی دەوڵەتی نەژادپەرست، بکوژ و دەستدرێژکار تێدەکۆشن. کات کاتی ئەوەیە کە ئێمە ئەم دەوڵەتە ترسنوکە لەگەڵ بانگەوازیەکانی گەلەکەمان بۆ ئاشتی و برایەتی وڵامی درندانە دەدەنەوە هەڵیبدەینەوە سەر زبلدانی مێژوو.

چەندین ساڵە فرعەونەکان و دەوڵەتەکەیان سوێندی قڕکردنی ئێمەیان خواردووە کە دڕندەیی، کۆمەڵکوژی، زیندان و وێرانکردن بەڕێوەببەن بەرانبەر نەوەکانی سەلاحەدینی ئەیون و شێخ سەعید کە خزمەتی موسوڵمانانیان کردووە.

کات کاتی ڕاپەرین و بەرزکردنەوەی تێکۆشانە لەدژی زاڵمەکان کە دەیانەوێت لە شاخ، دەشت، گوند، شاری، مزگەوت، دێر، ماڵی جەم، لالەش و هەموو جیهان لەناومان ببەن.

ئێمە وەک کوردانی موسوڵمان، تێکۆشانی بۆ لەناوبردنی نەژادپەرستی دەکەن کە گەلەکەمان کۆمەڵکوژ دەکەن و بازرگانی بە باوەڕی و ئایینی ئێمە دەکەن.

لەسەر هەموو باوڕمەندان فەرزە کە لە هەموو جێگایەک بۆ راگرتنی ئەم زوڵمە هەڵوێست وەربگرن، بەرپرسیاری هەموومانە کە ئەم فەرزە لە مزگەوت و کۆڵانەکان جێبەجێ بکەین.

کات کاتی ئەنجامدانی ئەمری خوایە لەدژی زوڵم و زۆردەستی

کات کاتی ئازادکردنی ڕێبەرمانە لە زیندان

کات کاتی خاوەنداریکردنە لە تێکۆشانی ئەو کەسانەی کە بۆ ئێمە و وڵاتمانمان شەهید بوون و گیانینا بەخت کردووە

کات کاتی هاوارکردنە بۆ حەقیقەت و ڕاستی و هەستانە سەرپێیە لەدژی ئایین فرۆشەکان

کات کاتی ئازادکردنی کورد و کوردستانە

وەرن پێکەوە لەدژی زوڵم و داگیرکەران تێبکۆشین و لەسەر خاکە پیرۆزەکەمان دەریان بکەین.

ف.ق