هاوڵاتیانی کوردستان بەگشتی داوای یەکێتیی نەتەوەیی دەکەن، ئەوەش زۆرینەی حزبەکانی هێناوەتە دەنگ و هەوڵی بەستنی یەکێتی نەتەوەیی دەدەن، لەگەڵ هەوڵەکاندا ئاستەنگیش بۆ ئەو یەکدەنگییە هەبووە، لەم چوارچێوەیەدا ئەبوکاروان ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی کوردستان بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.
ئه‌بوكاروان، دەڵێت: هێزولایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان نه‌ك له‌سه‌ر ستراتیژێك ڕێكناكه‌ون، به‌ڵكو لانی كه‌م گوتارێكی هاوبه‌شمان نییه، ئه‌مه هێنده‌یتر تراژیدیاكه‌ی ئێمه‌ی گه‌لی كوردی گه‌وره‌تر كردووه، زۆرێك له لایه‌نه ده‌ستڕۆشتووه‌كان سه‌رگه‌رمیی به‌رژوه‌ندی ته‌سكن، له‌كاتێكدا هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رمان، هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی وجوودین، بوونمان له‌مه‌ترسییدایه.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی پێیوایە، پابەند نەبوون بە کوردبوون و مرۆڤ دۆستییەکەی، هۆکاری کورتبینیی دونیابینینی لایەنە سیاسییەکانە، دەشڵێت: عه‌قڵیه‌تی مۆنۆپۆڵ و به‌رژه‌وه‌ندی هۆكاری هه‌نگاونه‌نانه بۆ یه‌كڕیزی، به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و بیرته‌سكی و كاریگه‌ری وڵاتانی ناوچه‌كه و نه‌بوونی لایەنی كه‌می پره‌نسیپی سازشكردن بۆ یه‌كدی، له‌لایه‌ن هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان هۆكاره بۆ یه‌كنه‌گرتن.
ئەبوکاروان، وتیشی ئەوان وەک حزبی شیوعی ئامادەن، کە "پێشوازی له هه‌ر حزب و لایه‌نێكی سیاسی كوردی ده‌كه‌ین، كه له ده‌ره‌وه‌ی باشور بێنه باشوری كوردستان بۆ هه‌ر پرسێكی تایبه‌ت به گه‌لی كورد، به‌تایبه‌ت یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كه هه‌میشه ئاماده‌ییمان ده‌ربڕیوه به ئه‌رێنی، هه‌رچی له تواناماندا هه‌بووبێ درێغی ناكه‌ین، ئه‌مه پره‌نسیپی ئێمه بووه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ری".
ف.ق