حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان لە ئەوروپا ناڕەزایەتییان لە دژی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی دەوڵەتى تورک دەربڕی

حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان لە ئەوروپا بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێکی هاوبەش ناڕەزایەتییان لە دژی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بۆ سەر هەدەپە دەربڕی و داوایانکرد، هەموو کوردستانیان لەسەر رێبازی بەرخودان تێبکۆشن.

حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان لە ئەوورپا ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی ئاکەپە – مەهەپەیان بۆ سەر هەدەپە ئیدانە کرد و رایانگەیاند "ئەوە بەردەوامیی سیاسەتی پاکتاوکردنی نەژادیی گەلی کورد و کوردستانە. داوا لە گەلەکەمان دەکەین، کە ئێمەش لەسەر رێگا و رێبازی بەرخودان و خۆڕاگری بەردەوامبین و بڕۆین. ئێمە لە هەر شوێنێکدا بین لەو شوێنەدا لە دژی ئەو تۆڕە فاشیستییە دەست لە ناو دەستی یەکتر بنێن و بڕژێینە سەر شەقامەکان و چالاکی ئەنجام بدەین".

راشیانگەیاندووە: "ئێمە دەبینین، فەرماندەیی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بڕیاری پاکتاوکردنی سیاسیی نوێی داوە و بڕیارەکەشی بە خێرای جێبەجێ دەکات.

بەپێی راگەیاندراوی فەرمییان لە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٠دا دەزگای ئاسایشی نەتەوەیى تورک (مەگەکە) کۆبووەتەوە و جارێکیتر بڕیاریانداوە هێرش بکەنە سەر هەدەپە و بەڕێوەبەرەکانیان دەستگیر بکەن.

ئەوان لە شەودا ئەو بڕیارەیان دا و چەند کاتژمێریش دوای ئەو بڕیارە و لە بەرەبەیاندا هێرشیان کردە سەر چەند هاوسەرۆک شارەوانی، پەرلەمانتار و بەڕێوەبەرەکان. ئایهان بیلگەن هاوسەرۆک شارەوانیی قەرس و سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری هەدەپە و بە گشتی نزیکەى ١٠٠ بەرێوەبەری هەدەپەیان دەستگیرکرد.

بێگومان ئەوە بەردەوامیی سیاسەتی پاکتاوکاریی نەژادییانەیە لە دژی گەلی کورد و کوردستان. ئەوەش بە هۆی لاوازبوونی ئەردۆغان و ترسیانە لە رووخاندنی دیکتاتۆرییە فاشیستییەکەیان. چەند لاواز دەبن ترسیشیان ئەوەندەی تر زیاد دەکات و هێرشەکانیان بۆ سەر گەلەکەمان بە تایبەتی بۆ سەر پێشەنگە سیاسییەکانی هەدەپە زیاتر دەکەن، بەڵام ئەو هێرشە خوێنمژانەییانە ناتوانێت لە هەڵوەشاندنەوە رزگاریان بکات.

ئێمە لەو بڕوایەداین ئیدی گەلەکەمان بە ئەندازەی پێویست لە زوڵم، پاکتاوکاری، داگیرکەری و رووڕەشیى ئەو تۆڕە خوێنڕژە و رەنجخۆرەی ئەردۆغان و باخچەلی تێگەیشتوون. بێگومان لە دژی ئەو زوڵمە نامرۆڤانەیە ئێمەش بەهێزترین و هێژاترین چەکمان هەیە، کە ئەویش بەرخودانە. هەر خۆی ئەوەى ئەوانی بەو رادەیە تەنگاو کردووە و ئێستاش ئەوەندە لێ دەترسن، ئەو تێکۆشانەیە کە لە دژی ئەوان بە بەرخودنی گەلەکەمان بەڕێوەدەچێت.

ئێمە لە حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکانەوە لە ئەوروپا جارێکیتر داوا لە گەلەکەمان دەکەین، کە ئێمەش لەسەر رێگای بەرخودانی ئێوە و خۆڕاگریتان بەردەوام دەبین. ئێمە لە هەر شوێنێک بین لەو شوێنەدا لە دژی ئەو تۆڕە فاشیستییە دەست لە ناو دەست و پێکەوە دەڕژێینە سەر شەقامەکان و چالاکیی رەواو و فەرمی ئەنجام دەدەین. ئێمە دەتوانین بە دروشمی 'کاتیەتی، فاشیزم، گۆشەگیری و داگیرکەری ئیدی بەسە' هێزی خۆمان یەکبخەین و کۆتایی بەو رژێمە فاشیستە بهێنین.

بۆ چالاکییەکانمان داوا لە هەموو مرۆڤایەتی جیهان، لە هەموو رێکخراو و ناوەندە دیموکراتیکەکان، ئاشتیخوازان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ دەکەین، کە لە دژی ئەو دەسەڵاـە فاشیستە هەڵوێست و کاردانەوە نیشان بدەن و کاریگەری لەسەر پەیوەندیی دەوڵەتەکانیان دروست بکەن.  

ئێمە لە دژی هێرشەکانی فاشیزم دەنگی خۆمان و هێزی خۆمان بەهێزتر دەکەین و دەیانکەینە یەک و دەڕژێینە سەر شەقامەکان".

ناوی حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان لە ئەوروپا، کە ئەو راگەیاندراوە هاوبەشیان واژۆ کردووە:

١ - یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە)

٢ - بزووتنەوەى گۆڕان

٣ - کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا)

٤ - بزووتنەوەى ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا)

٥ - حیزبی شیوعی لە باشووری کوردستان

٦ - حیزبی زەحمەتکێشان لە باشووری کوردستان

٧ - پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدیان (پادێ)

٨ -  تەڤگەرى ئازادی

٩ - پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە)

١٠ - پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (پەدەکەسە)

١١ - پارتی چەپی کورد لە سوریا

١٢ - بزووتنەوەى نۆژەنی کوردستانی – سوریا

١٣ - پارتی چەپی دیموکراتی کورد لە سوریا (پەچەدەکەسە)

١٤ - پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (ئەل پارتی)

١٥ - پارتی چەپی دیموکرات لە سوریا

١٦ - پارتی رێککەوتنی کورد لە سوریا

١٧ - پارتی چاکسازیی کورد لە سوریا

١٨ - پارتی کەسکی کوردستان لە سوریا

١٩ - پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا

٢٠ - پارتی کۆمۆنیستی کوردستان لە سوریا

٢١ - پارتی ئیسلامیی کوردستان (پیک)

٢٢ - پارتی کۆمۆنیستی کوردستان (کەکەپە)

٢٣ - تەڤگەری کاوە

٢٤ - پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)

٢٥ - یەکێتیی شۆڕشگێڕی کوردستان

٢٦ - کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)

٢٧ - کۆمەڵگەی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)

٢٨ - پلاتفۆرمی هۆرام

٢٩ - پلاتفۆرمی زاگرۆس

٣٠ - پلاتفۆرمی یارسان

٣١ - یاری کورد

٣٢ - بزووتنەوەى هونەر و رۆشنبیریی کورد (تەڤ چاند)

٣٣ -  کۆمەڵگەی کوردی شتوتگارت ئی.ڤی

٣٤ -  فیدراسیۆنی عەلەوییەکانى کوردستان (فەدا)

٣٥ - فیدراسیۆنی کۆمەڵە ئیزدییەکان (ناڤ یەک)

٣٦ - ناوەندی کوردی لە بەرلین

٣٧ - کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان (جیک)

٣٨ - ئەنیستیتوی کوردی – ئەڵمانیا

٣٩ - ئەنیستیتوی کوردی – بروکسل

٤٠ -  ئەنجوومەنى شەنگال لە دەرەوەى وڵات (مەشەدە)

٤١ -  یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان (یەمەکە)

٤٢ -  یەکێتیی ئێزدییانى سوریا (یەئەسە)

٤٣ -  ناوەندی کوردیی براندبورگ – بەرلین

٤٤ -  چەتری ئەنجومەنەکانى ژنانی ئێزدی

٤٥ - ئەنجومەنى ئەڵمانی – کوردی ئی . ڤی لە درسدن

٤٦ -  کۆنگرەى گەلی میزۆپۆتامیا

٤٧ -  پارتی ئازادیی میزۆپۆتامیا

٤٨ -  کۆمەڵەى مافی مرۆڤی کوردستان

ژ.ت