خانەوادەی ئۆجالان و گیراوانی تر، بۆ سەردانی ئیمرالی داواکاریان پێشکێش کرد

خانەوادەی ئۆجالان و گیراوانی تری ئیمرالی، بۆ ئەوەی سەردانیان بکەن و چاویان پێیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کردو داواکارییان پێشکێش کرد.

محمد ئوجالانی برای رێبەری گەلی کورد عەبدواللە ئوجالان و مەزڵم دینچ پارێزەری ئوجالان، بۆ ئەوەی سەردانی دورگەی ئیمراڵی بکەن و لەگەل ئوجالان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، لە رێی پارێزەرانەوە داواکاریان پێشکێشی داواکاری گشتیی بورسا کرد.

لە هەمان کاتدا هەر یەک ئەمین کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار و پۆڵات یڵدرمی برای هامیلی یڵدرم و ئەیلەم چەتین و مەڵیحە چەتینی خزمانی ڤەیسی ئاکتاش، بە هەمان شێوە بۆ ئەوەی بچن بۆ دورگەی ئیمرالی و سەردانی گیراوەکانیان بکەن، لە رێی پارێزەرانەوە داواکارییان پێشکێشی داواکاری گشتی کرد.

دوایین جار کە کەس و کاری گیراوان لە ئیمرالی چاوپێکەوتنیان لەگەڵیاندا ئەنجام دابوو، ٥ی حوزەیران و ١٢ی ئابی ئەمساڵ بوو، لەو رۆژەوە هەموو سەردانێکیان بۆ وەرگرتنی مۆڵەت بۆ چاوپێکەوتن، رەد کراوەتەوە.

ز.ش