خەلیفە حەفتەر لە مۆسکۆیە

خەلیفە حەفتەر گەیشتە مۆسکۆ و ئەگەری ئەوە هەیە لەگەڵ فایز سەراج بە ناوبژیوانی ڕوسیا لەسەر کێشەکانیان گفتوگۆ بکەن.

شەوی ڕابردوو خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای نیشتمانی لیبیا گەیشتە مۆسکۆ و بڕیارە ئەمڕۆش فایز سەراج، سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی هاوپەیمانی (تەرابلوس) بگاتە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا.

بەپێی هەواڵی سپوتنیکی ڕوسیا، حەفتەر و سەراج ئەمڕۆ لە مۆسکۆی پایتەخت پێکەوە لەسەر کێشەکانی نێوانیان بە ناوبژیوانی کاربەدەستانی ڕوسیا کۆدەبنەوە و گفتوگۆ دەکەن

ڕۆژی شەممە ڤلادمیر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕوسیا و ئەردۆغان سەرۆکی دەوڵەتی تورک داوایان لە دەوڵەتی هاوپەیمانی لە تەرابلوس و سوپای نیشتمانی لیبیا کرد کە ئاگربەست بکەن و دەست بە دانوستان بکەن بۆ چارەسەری کێشەکانیان.

ف.ق