خەڵکی باشووری کوردستان بۆ ڕێبەر ئاپۆ ڕژانە ناو شەقامەکان

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئاگرکەوتنەوە لە ئیمڕالی کە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و سێ زیندانی تر تێیایدا ڕاگیراون، لە باشووری کوردستان گەل ڕژایە سەر شەقامەکان و بانگەوازی ئەوەیان کرد ڕێگا بە چاوپێکەوتنی خانەوادە و پارێزەران بدرێت.

ڵەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەوڵەکەی ئاگرکەوتەنوەی ئیمڕالی، لە هەوڵیر، سلێمانی، کەلار و ڕانیە چالاکی ئەنجامدران. هەروەها لە شەنگالیش دەزگا سیاسیەکان ڕاگەیەنراویان بڵاوکردەوە.

هەولێر

بۆ زانینی دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، لە شاری هەولێر  لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان گردبووەیەک بەڕێوەچوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ  نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە و  ژمارەیەک  لەچالاکوان  ڕۆژنامەنووسانی  شاری  هەولێر  لەبەردەم  بارەگای  نەتەوە یەکگرتووکان لەشاری هەولێر  گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

گردبوونەوەکە بۆ زانینی دۆخی تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕیبەری گەلی کورد بەڕێوەچوو، کە سەرەرای ئەوەی گۆشەگیریی توندی لەسەرە، ئەمڕۆش ئاگر لە دوورگەی ئیمرالی کەوتەوە، کە ٢١ ساڵە ئۆجالان تیایدا بەند کراوە.

موزەیەن گونەش، نوێنەری هەدەپە لە باشوری کوردستان، کە ئامادەی گردبوونەوەکە بوو بە ڕۆژنیوزی وت: پێویستە  هەموو  جیهان  بۆزانینی دۆخی  بەڕێز ئۆجالان  بێتە  سەر خەت،  چونکە  ئۆجالان بەتەنها سەرکردەی کورد نییە، بەڵکو  ئەو  لەپێناو  ئاشتیی و ئارامیی ڕۆژهەڵآتی ناوەڕاست و بەدەست هێنانی  مافی  کورد  خەبات دەکات.

سلێمانی

بۆ زانینی دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، لە شاری سلێمانی سەدان کەس ڕژانە سەر شەقام.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کەوتنەوەی ئاگر لە دوورگەی ئیمرالی، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سەدان هاوڵاتیی، نوێنەری حزب و ڕێکخراوەکان لەبەردەم باخی گشتیی شاری سلێمانی کۆبوونەوە و بەڕێپێوان بەرەو بەردەرکی سەرا بەڕێکەوتن.

خۆپیشاندەران وێنەی ئۆجالان-یان  بەرز کردووەتەوە و دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "ئەردۆغان باش بزانە، ڕێبەر ئاپۆ هێڵی سورمانە"،" بژی ڕێبەر ئاپۆ" و چەندین دروشمی تر دەڵێنەوە.

کەلار

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کەوتنەوەی ئاگر لە دوورگەی ئیمرالی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارکی قەڵا لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان، گردبوونەوە و بەیاننامەیەکیان خوێندەوە.

هەرێم مەحمود، لەەر ناوی کۆمیتەکە لێدوانی دا و وتی: ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە هێڵی سورە، هەر پیلان و مەترسییەک بۆ سەر ئەو بێت بۆ سەر تەواوی گەلی کورد و هەموو دەستکەوتەکانمان دەیبینین لە هەر چوارپارچەی کوردستان، بۆیە داوا دەکەین لەئێستادا سەردانی ئیمراڵی بکرێت و پارێزەران چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدەن.

کۆمیتەکە داوای لە هەموو ڕێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ و بەتایبەتی دەزگای (سی پی تی) کرد بێنە دەنگ، "بۆئەوەی ئاگامان لە دۆخی تەندروستی و ئاسایشی ڕێبەر ئاپۆ بێت، ئەگەر نا بە چالاکی جۆراوجۆر وەڵای توندمان دەبێت لەبەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک".

ڕانیە

سەرلەئێوارە لە ناو باخی گشتی شاروچکەی ڕانیە بە دەیان هاوڵاتی بۆ زانینی دۆخی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکی ئەنجامدرا.

لە چالاکیەکەدا خالید مستەفا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی لە ناوچەی ڕاپەرین قسەی کرد و وتی، "لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانیدا لە دورگەی ئیمڕالی ئاگر کەوتووەتەوە، تا ئێستا دەوڵەتی تورک هیچ ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی دۆخەکە بڵاونەکردووەتەوە. گەلی کورد لەسەر تەندروستی ڕێبەر ئاپۆ نیگەرانە. لەبەرئەوەی هەموو لە لای هەموو کەسێکی ئیرادەخواز ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەیەکی بەهێزە. پێویستە دەوڵەتی تورک باش بزانێت ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد و ئازادیخوازان هێڵی سوورە و کەس ناتوانێت شتێکی لێبکات."

شەنگال

لە شەنگال MXŞD و TAJÊ بە هەمان ئامانج ڕاگەیەنراویان بڵاوکردەوە.

MXŞD ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە دورگەی ئیمڕالی ئاگر کەوتووەتەوە، ئێمە بە گۆمانین ئەم ڕووداوە بەردەوامی پیلانگێڕی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بێت. بۆیە بانگەوازیمان بۆ هەموو ناوەندەکانی جیهان، دەزگاکانی مافی مرۆڤ دەکەین، بۆ ئەوەی ئاگاداری ژیانی ڕیبەرەکەمان بین ، بە زودترین کات چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامبدرێت.

لە ناوچەی خانەسووری شەنگالیش ژنان بە پێشەنگایەتی TAJÊ کۆبوونەوە و ڕاگەیەنراو خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، ئەمرۆ لە دورگەی ئیمرالی ئاگرکەوتەوە. شتێکی ئاسایی نییە. پێویستە لە هەموو جیهان و بە تایبەت ژنانی ئێزدی هەستنە سەر پێ، خاوەنداری لە ڕێبەرەکەیان بکەن. تا زانیاریەک لەسەر ڕێبەرمان نەزانرێت پێویستە کەس لە ماڵەکەی دانەنیشێت. ئێمە دەزانین کە دەستی دوژمنان لە ناو ئاگردایە. لە ڕۆژە هەرە سەزتەکاندا شاگردەکانی ڕێبەر ئاپۆ ئێمەیان لە مردن ڕزگار کرد. ئەمڕۆ مەترسی لەسەر ژیانی ڕێبەر ئاپۆ هەیە. پێویستە لە ٧ ساڵ تا ٧٠ ساڵ خەڵکی ئێزدی لەسەر پێ بن."

ف.ق