دانیشتنی دۆسیەی کشاناک و تونجەل بەڕێوەچوو

دانیشتنی دۆسیەی گولتەن کشاناک و سەباحەت تونجەل کە دەستبەسەرن، بەڕێوەچوو. بریاری مانەوە لە حاڵەتی 'دەستبەسەرکردن' بۆ هەردوو سیاسەتمەدار دەرچوو.

دانیشتنی دۆسیەی گولتەن کشاناک، هاوسەرۆکی پێشووی گەورە شارەوانی ئامەد و سەباحەت تونجەل، هاوسەرۆکی پێشووی دەبەپە لە یەکەمین دادگای سزا قورسەکانی مەلەتی بەڕێوەچوو.

کشاناک و تونجەل کە دەستبەسەر کراون لە گرتووخانە ڕاگیراون، بەشداری دانیشتنەکە بوون.

توونجەل: جێبەجێکردنی یاسای تایبەت هەیە

دوای دادگاییکردنی کشاناک و تونجەل لە ١٨یەمین فەرمانگەی دادوەری ناوچەی دیلۆک خراپ کرا و دانیشتنەکەیان لەنوێوە دەستیپێکردووە. لە دانیشتنی یەکەمجار کشاناک و تونجەل ئامادە بوون. تونجەل، کشاناک و پارێزەرەکانیان لە هۆڵەکە ئامادە بوون. سەباحەت تونجەل، پاراستنی کرد و ڕایگەیاند کە سیستمی نوێ دادگاییکردن لە سەردەمی ١٢ی ئەیلول دەچێت و وتی: "ئەو دادوەرانەی ئێمەیان دادگایی کرد ئێستا لە دۆسیەی فەتۆ تێوەگلاون. هەتا ئێستا دادگاکانی سەربەخۆ، دادگاکانی ئاسایشی دەوڵەت و ئێستاش دادگای سزا قورسەکان لە بەرنابەرمانن. ئێمە ڕووبەڕووی بێ یاساییەکی تایبەتین. ئەو کارانەی دژی ئێمەن یاسایی نین. ئەم یاسایانە ڕووبەڕووی وێرانی بونەتەوە، لە سیستمی سەردەمی هیتلەر دەچێت".

کشانان: من قسە دەکەم

گولتەن کشاناک، هاوسەرۆکی پێشووی گەورە شارەوانی ئامەد-یش پاراستنی خۆی کرد و باسی لەوە کرد کە ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو، دژی یاسای حزبەکانە و پڕوپاگەندەی مافە یاساییەکانە. کشاناک باسی لەوەش کرد کە ئەو سیاسەتمەدارە و هەموو خەباتەکانی بەپێی سیاسەتن. کشاناک ئەوەشی هێنایە زمان کە هەموو خەباتەکانی و قسەکانی بەپێی خەباتی سیاسییە جەماوەرییەکان و وتی: "بێگومان من قسە دەکەن، ئەو پڕوپاگەندەیە دەکەم. ئەوە تاوان نییە. مافێکی یاساییە". 

تونجەل و کشاناک دوای پاراستنی خۆیان داوایان کرد ئازاد بکرێن. بەڵام داواکاری گشتی داوای دادگاییکردنی دەستبەسەرکراوەکانی کرد.

بڕیار

پارێزەران بریگرتەکانیان پاراست و ئەوەیان ڕاگەیاند کە ئەوان سیاسەتمەدارن، خەباتی سیاسیان کردووە و وەکو ئەو ئەندامی ڕێکخستن و پروپاگەندەکردن قبول ناکەن، بە پێچەوانەوە خەبات و قسەکانیان وەکو تاوان نیشان دراوە کە پەیوەستە بە ناسنامەکەیان و سیاسەتمەداربوونەکەیان، داوای ئازاد کردنیان کرد.

دەستەی دادگا، بریاری بەردەوامیدانی دەستبەسەرکردنی هەردوو سیاسەتمەدارەکەی دەرکرد و دانیشتنی داهاتوو بۆ ڕۆژی ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ دواخست.

ز.ش