٤٠ مافناس، سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆژنامه‌وانی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان داواكارییه‌كی هاوبه‌شییان ئاراسته‌ی عه‌لی خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و داوایان لێ كرد سزای له‌سێداره‌دانی ڕامین حوسێن په‌ناهی زیندانیی سیاسیی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه. ئه‌م داواكارییه له كاتێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی ڕژێمی ئێران بڕیاریانداوه دوای مانگی ڕه‌مه‌زان سزاكه جێبه‌جێ بكه‌ن.
له داواكارینامه‌كه‌دا هاتووه: «ماوه‌یه‌كی كه‌می ماوه بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان. جه‌ژن به مانای شادی و یه‌كێتی دێت. له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئێمه داوا ده‌كه‌ین سزای له‌سێداره‌دانی ڕامین حوسێن په‌ناهی هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.»
ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی نامه‌كه‌یان نووسیوه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه گه‌لی كورد به گوێره‌ی كولتوور و باوه‌ڕیی خۆی ده‌ژیت و با سزای له‌سێداره‌دانی حوسێن په‌ناهی هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه.
ڕامین حوسێن په‌ناهی زیندانیی سیاسیی كورد له حوزه‌یرانی ٢٠١٧ كه‌وته كه‌مینێكی پاسدارانی ئێران و به‌بێ چه‌ك و به‌برینداری ده‌ستگیر كرا. ڕامین تاكه‌كه‌س بوو كه له‌و هێرشه‌دا به‌برینداری ڕزگاری بوو، هه‌ریه‌كه له به‌هزاد نووری، حه‌مید سه‌یف په‌ناهی و سه‌باح حوسێن په‌ناهی له هه‌مان كه‌میندا كوژران.
ڕامین حوسێن په‌ناهی به ئه‌ندامه‌تیی پارتێكی كوردی نه‌یاری كۆماری ئیسلامیی ئێران تۆمه‌تبار كراوه و مانگی نیسان بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا. هه‌رچه‌نده بڕیاری جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی ڕامین پێشتر ده‌ركرابوو، به‌ڵام له‌ژێر فشار و داوای ڕای گشتی و ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌سێداره‌دانی ناوبراو بۆ دوای مانگی ڕامه‌زان دواخرا.
s.m