'داگیرکاری دەوڵەتی تورک لەناو 'پەنچە' دا دەخنکێنین

گەریلاکانی جەنگی حەفتانین ڕایانگەیاند، حەفتانین بۆ تورکی داگیرکەر دەکەن بە گۆڕستان.

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار کە بەشداریان لە هەنگاوی 'جەنگی حەفتانین'دا کردووە و لەبرانبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرخۆدان دەکەن، باسی هەنگاوەکەیان کرد.

ئازێ ئەڕداڵ گەریلای یەژساستار وتی، "خاکەکەمان وەک دایکە، بەو هۆیەوە ڕێگا نادەین دوژمن لەسەر خاکەکەمان بێت."

ئازێ ئەڕداڵ باسی ئەوەی کرد، "ماوەیەک دوژمن ئۆپەراسیۆنی پەنچە٣ بەڕێوەدەبات. کاتێک دوژمن دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد، گورزی گەورەی بەرکەوت، هێزیان نەما کە لەبەرانبەر هێزەکانی گەریلا شەڕ بکەن. بەو هۆیەوە دەیانەویت لە ڕێگەی تاکتیکەوە پێشڕەوی بکەن. لە حەفتانین بینیمان تاکتیکیان نەبێت یەک هەنگاویش ناتوانن بێنە پێشەوە. بۆ داگیرکردنی هەرێمەکان تاکتیک بەکاردەهێنن، بەڵام ناتوانن و ئەنجام بەدەست ناهێنن. چالاکی کاریگەر ئەنجامدەدرێت و گورزی گەورە لە دوژمن دەدرێت."

ئازێ ئەڕداڵ کە لە گۆڕەپانی پارتیزان جێگیر بووە ، چالاکی ئەنجامگیرەکانی شیکردنەوە و وتی، "لە گۆڕەپانی پارتیزان چالاکی کاریگەر ئەنجامدەدرێت. لە ئەنجامدا چەکی دوژمنیش هەڵگیراوەتەوە. ئەمەش پیشان دەدات هێزی دوژمن ناتوانێت بەرامبەرمان شەڕ دەکات. لە جەنگی حەفتانیندا دوژمن تێکشکاوە. بۆ شکاندنی داگیرکەری چ لە دەستمان بێت، دەیکەین و ئەم خاکە بۆ ئەوان دەکەین بە گۆڕستان. ئێمە وەک هێزەکانی حەفتانین، لە بەرانبەر ئەو هێرشانەی کە بۆ سەر باشووری کوردستان و بە تایبەتتی هەرێمی حەفتانین ئەنجامدەدرێن، چ لە دەستمان بێت دەیکەین و سەردەکەوین. خاک دایکە، بێ خاک مرۆڤ ناتوانێت بژی. خاکەکەمان ڕوح و گیان  و هێزمان پێدەبەخشێت. تا دوژمن لە سەر خاکەکەمان بێت هیچ کاتێک ناوەستین و هەموو کاتێک شەڕ دەکەین تا داگیرکەری دوژمن تێکدەشکێنین.

بە ڕوحی چیچەک و ڕوبارەکان داگیرکەری فاشیست تێکدەشکێنین

گەریلایەکی تر بە ناوی سۆلین کارایازی باسی لە بەرخۆدانی گەریلا لەدژی هیڕشی داگیرکەری دەولەتی تورک کرد و وتی، "ئێمە بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهیدەکانمان شەڕ دەکەین و وڵامی دوژمن دەدەینەوە."

گەریلا سۆلین لە بەردەوامی قسەکانیدا شیکردنەوەی بۆ سەرکەوتنی جەنگی حەفتانین کرد و وتی، "ئێمە وەک گەریلاکانی یەژاستار لە بەرانبەر داگیرکەری لە چوارچێوەی جەنگی حەفتانیندا جێگای خۆمان دەگرین. ئۆپەراسیۆن و هێرشی دوژمن بە سەختی بەردەوامن. لە بەرانبەر وڵامی توند دەدەین. ڕوحی ڕوبار و ڕاپەرینەکان هیچ کاتێک لە حەفتانین تەواو نابن. ئێمە بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەهیدەکان شەڕ دەکەین و وڵامی دوژمن دەدەینەوە. پێویستە دوژمن باش بزانێت، ئێمە لەناو پەنچەدا ئەوان دەخنکێنین. بە ئاسانی ناتوانن لەسەر خاکەکەمان بژین. لەگەڵ تەکنینەکەکیان تێکدەچن. هیچ کاتێک لەبەرانبەر فەلسەفە و ئایدۆلۆژی ئاپۆیی ناتوانن بووەستن. ئێمە خاکی کوردستان بۆ ئەوان دەکەینە گۆڕستان. بە ڕوحی شەهیدان سەردەکەوین. تۆڵەی شەهیدەکان دەکەینەوە. بە تایبەتی وەک ژن شەڕ کردن لەدژی داگیرکەری و بەشداریکردن لەم جەنگدەدا بەرخۆدان و هێزەکە گەورەتر دەکات. ئێمە لەم هەنگاوەدا تۆڵەی هەموو ژنەکان دەکەینەوە. ئێمە بە وڵامێکی گەورەوە هێرش دەکەینە سەر دوژمن. دوژمن هەموو ڕۆژێک پلانی نوێ بۆ دژایەتیکردنی کورد دادەنێت، بەڵام بە شەڕی گەریلا ئاشکرا بوو کە هیچ کاتێک ناتوانن بگەن بە ئامانجەکانیان. بە تایبەتی لە شەڕی حەفتانیندا ئەمە ئاشکرا بوو. ئێمە بە ڕوحی چیچەکەکان هێرش دەکەینەوە سەر دوژمن و رێگا نادەین دوژمن لەسەر خاکەکەمان بە ئاسانی بژی."

'بۆ تێکشکاندنی دوژمن چالاکیەکانمان فراوانتر دەکەین'

مەزڵوم ئازاد گەریلای هەپەگە لەبارەی جەنگی حەفتانینەوە قسەی کرد و وتی، "دوژمن بە ئۆپەراسیۆنەکانی دەیەوێت خاکەکەمان داگیر بکات، بەڵام ئێمە وەک گەریلاکانی حەفتانین ڕیگە بە پێشڕەویەکانی دوژمن نادەین و لەناویان دەبەین. ئێمە بە بەشداریکردن لەم هەڵمەتەدا ئەبین بە وڵامێک بۆ سەرۆک ئاپۆ و ئەم قۆناغە. بۆ شکاندنی دوژمن پێویستی بە چالاکی گەورە هەیە و ئێمە چالاکیەکانمان فراوان دەکەین و سەردەکەوین. تا ئێستا چالاکیەکانمان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچن. وەک میلیتانی ڕیبەر ئاپۆ ئێمە هیچ کاتێک گۆشەگیر سەر ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ ناکەین و تێکۆشانمان فراوان دەکەین و بەشداری لەم پڕۆسەیە دەکەین. دوژمن هەموو کاتێک لە رێگای شەڕی تایبەت دەیەوێت ڕای گشتی هەڵبخەڵەتێنێت، بەڵام گەریلا بە چالاکیە سەرکەوتووەکانی ڕاستیەکان لە مێژوودا دەنووسێتەوە. گەریلا لە شاخ هەموو کاتێک بەردەوامی بە شەڕی خۆی دەدات. شاخەکانمان دەمانپارێزن. ڕێگا نادەین دوژمن بە ئاسانی لەسەر خاکەکەمان بمێنێتەوە و تا سەرکەوتن شەڕ دەکەین و ڕێگا بە داگیرکاری دوژمن نادەین. وەک میلیتانەکانی ڕێبەر ئاپح ئێمە بە هەموو هێزێکمانەوە بەشداری لەم هەڵمەتە دەکەین و ئەرکەکانمان جێبەجێ دەکەین."

ف.ق